زایۆنیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکەم کۆنگرەی زایۆنیزمەکان لە بازل لە سویسرا ساڵی ١٨٩٧

زایۆنیزم یان سەیھۆنیزم (بە عیبری: צִיּוֹנוּת) بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیی جوولەکە یە،[١][٢][٣] کە ئامانجیان دروستکردن و کۆکردنەوەی پاڵپشتی بوو[٤] لەپێناو دەوڵەتێک بوو بۆ جووەکان لە خاکی پیرۆز (مەبەستیان لە کەنعان یان فەلەستینی پێشوو).[٥][٦][٧][٨] ئامانجەکەیان لە ساڵی ١٩٤٨ ھاتەدی بە درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە ساڵی ١٨٩٧ یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە بازل لە سویسرا گرێدا لەو کۆبوونەوەیە پەیڕە و پڕۆگرامی خۆیان دانا بەبەشداری ٢٠٠ ئەندام، تیۆدۆر ھێرتسل یش بەباوکی زایۆنیزم دادەنرێت.[٩][١٠][١١]

ئەوەی باسکرا مێژووی دامەزراندن و کاری سەرەتاییان بوو ، بەڵام ئێستا تێکەڵکراون لەگەڵ بزاوتی لیبراڵیزمی جیهانی کە ئەمریکا پێشەوایەتییان دەکات و دەستیان گرتووە بەسەر جومگە سەرەکیەکانی جیهان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی ، وەکو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ، بانکی قەرزی نێودەوڵەتی ، سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان ..... هتد .

ئەم بزاوتە ئێستا بە ڕاشکاوانەتر باس بکرێن دەبێ بڵێین بزاوتی لیبراڵیزمی جیهانی چونکە پێکەوە گرێدراون لەئێستادا.

ئەمانە لەپشتەوەی ڕاگەیاندنەکان و بەشێکی زۆری ڕوداوە جیهانییەکاندان گەرچی زۆرجار خورافیات و پڕوپاگەندە دەدرێتە پاڵیان بەتایبەت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە باوەڕیان بە تیرۆی پیلانگێڕی (نظریة المؤامره) هەیە کە پێیان وایە بە موطلەقی دەسەڵاتیان بەسەر جیهاندا ئەشکێت و هیچ سنوورێک بۆ کاری خودا ناهێڵنەوە ، هەروەکو چۆن بەڵگەکانیان فلیم کارتۆنەکانی سیمپسۆن و پیت گۆت و چەندین فیلم کارتۆنی دیکەیە کە لەڕاستیدا زۆربەی جارەکان لەدوای ڕوداوەکانەوە پارچەیەکی نوێ لە فیلم کارتۆنەکان دروست دەکرێت ، بۆ نمونە بینیمان کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا پێشبینی ئەوەکرابوو کە هیلاری کلینتۆن دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و پروپاگەندەیەکی زۆر بڵاو کرایەوە لەسەر ئەو بابەتە بەڵام هەردوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا خێرا کۆمەڵە وێنە و کاریکاتێکی تر دروست کردن کە باسیان لە بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکرد گوایە لە ساڵانی پێشووتردا ئەم پلانەیان داناوە .

بزاوتی لیبراڵیزمی ئەمریکی پێکهاتوون لە هەموو گروپ و تاقم و هەڵگرانی هەموو بیروباوەڕێک بەبێ جیاوازی کە لەئێستادا وەکو مەزهەب و ئایینێکی نوێی جیهانی لێ هاتووە .

ئەوانیش : بوزی ، هیندۆسی ، موسوڵمان ، مەسیحی ، جولەکە ، بێ ئایین ، شیعە ، کۆمەنیست ، ئەنارشیست ..... هتد

واتە بەگشتی هەموو جۆرە بیروباوەڕێکیان تێدایە کە لەسەر کۆمەڵە کۆلکەیەکی هاوبەش کۆبونەتەوە لەیەکتری ، ووزەپێدەری مەعریفی و فەلسەفییان فەلسەفەی داروینە کە سەردێڕەکەی ( البقاء للأصلح و الأقوى ) .

بۆیە ئەمانە وەکو ئاژەڵێکی بەسۆز و بە رەحمن بۆ ئەوکەسانەی بەهاو نرخە سەپاوەکانیان قبوڵ دەکەن و وەکو ئاژەڵێکی خوێنمژ و دڕندەن بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن دید و ڕوئیای سەربەخۆن لە دیاریکردنی و پێناسەکردنی ژیاندا .

لە ئێستادا کابینەی جۆ بایدن یەک بە یەکیان بەرهەمی فکری لیبڕاڵیزمی جیهانین زۆر زۆر جەخت لەسەر ئەم چەند خاڵە سەرەکییە دەکەنەوە ئەوانیش :

یەکەم _ برەوپێدانی چەک و هێزی سەربازی و ئاژاوە دروستکردن لەپێناو سەرفبوونی چەکەکانیان.

دووەم _ بەدەستهێنانی نەوت و سامانە سروشتیەکانی وڵاتان .

سێیەم _ بەرەوپێشبردنی زانست .

چوارەم _ کۆنترۆڵی تەواوی ڕاگەیاندن و میدیاکان کە لەم لایەنەوە تاکی جولەکە ( یەهودی ) پشکی شێریان بەرکەوتووە .

پێنجەم _ سەروەرێتی دەسەڵات و ڕەهابوونی سیادەی نەتەوەیەکگرتووەکان .

شەشەم _ سەرەکیترین لێنز و کار لەسەر کردنیان بریتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە چەندین ئامانجی گرنگیان هەیە تیایدا چونکە تاکە ناوچە کە بتوانێت بە مەعرەفەی سەربەخۆوە بەرامبەر بە هەژمونیان بوەستێتەوە تەنها رۆژهەڵاتی ناوینە ( شرق الاوسط ) بەگشتی لەسەر چوار تەوەرە کار دەکەن لە رۆژهەڵاتی ناویندا ئەوانیش : [١٢]

یەکەم _ یەکەم: پەروەردەو فێرکردن ، واتە دەبێت مەناهجی دراسی هەموو ئەو وڵاتانەی کە پێچەوانەی نرخ و بەهاکانی رۆژئاواییە بگۆڕدرێت .

دووەم _ هێنانە پێشەوەی ئافرەتان بۆ بوارەکانی راگەیاندن ، سەرۆکایەتی ، بەرپرسی کایەکانی دەوڵەت .

سێیەم _گەرم کردنەوە بابەتی مافی مرۆڤ بە ناوی ماف وە یەکسانی ژنو پیاو بۆ دارماندنی نەریتی گەلانی کە وە چەسپاندنی نەریتی زایونیزمی جیهانی لەناو ئەو گەلاندا.

چوارەم _ کارا کردنەوەی رۆڵی راگەیاندن لە ئاستی جیهان بۆ دەست نیشان وە دووبارە پێناسە کردنەوەی دۆستو دووژمن.

وەک زانراوە تاکە ناوچە کە بتوانێت بە مەعرەفە و کلتوری سەربەخۆوە بوەستێتەوە لە بەرامبەریان بریتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

سەیری رووسیا بکەن ، چۆن لە بواری مەعریفی و سیاسیەوە شکستی هێناوە بەرانبەر بە رۆژئاوا هەروەها چین ناچار بوو بەشێک لە مەعرەفەی ئابووری رۆژئاوا قەبووڵ بکەن لەبازاڕدا بەهۆی فشاری سیستەمی جیهانی .

وە دواجار دەبن بە بەشێک لەو سیستمە جیهانییە[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bernard Lewis,Semites and Anti-Semites: An Inquiry into Conflict and Prejudice, W. W. Norton & Company, 1999 ISBN 978-0-393-24556-1 p.20
  2. ^ Ian S. Lustick, 'Zionist Ideology and Its Discontents: A Research Note,'Israel Studies Forum Vol. 19, No. 1 (Fall 2003), pp.98-103, p.98.'Zionism was and is a serious ideology and deserves to be treated as such.'
  3. ^ Gadi Taub, 'Zionism,' in Gregory Claeys,Encyclopedia of Modern Political Thought, Sage CQ Press, 2013 ISBN 978-1-452-23415-1 pp.869-872 p.869. :'Zionism is an ideology that seeks to apply the universal principle of self-determination to the Jewish people.'
  4. ^ "What's the difference between anti-Semitism and anti-Zionism?". BBC. 29 April 2016. Archived from the original on August 1, 2019. Retrieved 31 July 2019.
  5. ^ Motyl 2001, pp. 604..
  6. ^ Herzl, Theodor (1988) [1896]. "Biography, by Alex Bein". Der Judenstaat [The Jewish state]. Translated by Sylvie d'Avigdor (republication ed.). New York: Courier Dover. p. 40. ISBN 978-0-486-25849-2. Archived from the original on January 1, 2014. Retrieved September 28, 2010.
  7. ^ "Zionism". Oxford Dictionary. Archived from the original on April 4, 2016. Retrieved June 30, 2016. ٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Zionism | nationalistic movement". Archived from the original on June 29, 2016. Retrieved June 30, 2016.
  9. ^ Herzl, Theodor (1988) [1896]. "Biography, by Alex Bein". Der Judenstaat [The Jewish state]. Translated by Sylvie d'Avigdor (republication ed.). New York: Courier Dover. p. 40. ISBN 978-0-486-25849-2. Retrieved September 28, 2010.
  10. ^ "Zionism". Oxford Dictionary. Retrieved February 08, 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Zionism | nationalistic movement". Retrieved February 08, 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  12. ^ کەمال, سۆران (2021). غەرب و شەرق. هەرێمی کوردستان _ عێراق: دەزگای گەشە. pp. ٦٣ تا ٨٤.
  13. ^ عبدولرەزاق, هادی (2020). زلهێزەکان یان مشەخۆرەکان. کوردستان: دەزگای ڕێنما. pp. ٣٣ تا ٩٨.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]