کوردانی ئەمریکا
| ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
|---|---|
| ~ ٤۰.۰۰۰ [١] | |
| ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
| تێنێسی (بەتایبەتی نەشڤیل) فلۆریدا, تێکساس, کالیفۆرنیا, نیوجێرزی, واشینگتن دی سی, گەشەسەندنی دانیشتووان لە لینکۆڵن، نیبراسکا [٢] | |
| زمانەکان | |
| کوردی, ئینگلیزیی ئەمریکی | |
| ئایین | |
| بەزۆری ئیسلام لەگەڵ کەمینەکانی بێخوایی و زەردەشتی و ئەگنۆستیسیزم |
کوردانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Kurdish Americans) مەبەست لە ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی ئەمریکان و لە بنەچەدا کوردن. زۆرینەی کوردە ئەمریکییەکان ڕەگیان دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان یان ڕۆژھەڵاتی کوردستان. کوردانی باشوور زۆرترین ڕێژەی کوردەکانی نیشتەجێی ئەمریکا پێکدەھێنن.[٣]
شەپۆلی یەکەمی کۆچبەرانی کورد لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی پێکرد لە ئەنجامی شۆڕشی ئەیلوول. شەپۆلی دووەمی کۆچبەرانی کورد لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بە ھەڵاتن لە شاڵاوی ئەنفالکردنی جینۆسایدی سەددام حوسێن و ھەروەھا ھێرشی سوپای عێراق بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ٣٢ی ئابی ١٩٩٦. دوایین شەپۆلی کۆچبەرانی کورد لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆییی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ و شەڕی داعش لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ ھاتە ئاراوە.[٤]
ھەندێک لە کەسایەتیە ناسراوەکانی کورد لە ئەمریکا: ھێرۆ مستەفا، دیپلۆماتکار و سیاسەتوان. ھانا جاف، نووسەر و وتارخوێن و چالاکەوان. کارزان کاردۆزی، نووسەر و دەرھێنەر. حەمدی ئولوکایا، بازرگان و خاوەنی کۆمپانیای چۆبانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurd, Central in United States».
- ↑ «Kurdish Community in Lincoln protests removal of US troops». (KOLNKGIN) By 10/11 Now. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Sawyer، Ariana Maia. «Who are the Kurds, and why are they in Nashville?». The Tennessean. Gannett Company.
- ↑ Yeğen، Mesut. «Review: The Kurdish Nationalist Movement: Opportunity, Mobilization and Identity». International Journal of Middle East Studies. ٤٠ (3): ٥١٨–٥٢٠. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٢٠٧٤٣٨٠٨٠٨١٢٤٥. ISSN ٠٠٢٠-٧٤٣٨. JSTOR ٤٠٢٠٥٩٨٩. S2CID ١٦٢٩٠٧٨٤٤.