جوولەکایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئایینی جوولەکەەوە ڕەوانە کراوە)
جوولەکایەتی
لقیmonotheistic religion، ئایینە ئیبراھیمییەکان
دامەزران٥. century BCE
ناو بە زمانی فەرمیיַהֲדוּת‎
ناونراوە لەدوایJudah
نەژادجوو، Samaritan
دامەزرێنەرئیبراھیم
جێworldwide
شوێنی دامەزرانمێزۆپۆتامیا
Foundational textتەورات، کتێبی پیرۆزی عیبری، تەلموود
لێکۆڵینەوە لەلایەنJewish studies، sociology of Jewry
ناوچەworldwide
جێبەجێکارJewish leadership، ڕابی، Dayan
Represented byJewish religious community
پێڕستlist of Jewish communities by country
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://judaism.stackexchange.com
  ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).

جوولەکایەتی یان جوویەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة‎)، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی (יהודה-یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و نەوەکانی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١] ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکان و کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنیا تەوراتی نووسراو دروستە.

مێژووی جوولەکایەتی[دەستکاری]

سەردەمی مووسا[دەستکاری]

بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن.[٢] دەگەنە بیابانی سینا [٣] و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.

سەردەمی داوود و سولەیمان[دەستکاری]

لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جوولەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ماڵپەری torah.org
  2. ^ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ٣ ئایەتی ١٣
  3. ^ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ١٩ ئایەتی ١