جوویەتی
| جوویەتی | |
|---|---|
| لقی | monotheistic religion، دینە ئیبراھیمییەکان |
| دامەزران | ٥. سەدە پێش زایین |
| بابەتی لاوەکی | religion in Israel |
| ناو بە زمانی فەرمی | יהדות |
| Vocalized name | יַהֲדוּת |
| نەژاد | جوو، Samaritan |
| ناونراوە لەدوای | شانشینی یەھوودا |
| جێ | worldwide |
| شوێنی دامەزران | مێزۆپۆتامیا |
| دەقی بنەڕەتی | تەورات، کتێبی پیرۆزی عیبری، تەلموود |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | Jewish studies، sociology of Jewry |
| ناوچە | worldwide |
| جێبەجێکار | Jewish leadership، ڕابی، Dayan |
| Represented by | Jewish religious community |
| بەستەری "ستاک ئێکسچەینج" | https://judaism.stackexchange.com |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://hermeneutics.stackexchange.com/tags/judaism |
| پێڕست | list of Jewish communities by country |
جوویەتی یان جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة)، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی (יהודה-یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوویەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و نەوەکانی ئیسرائیلدا. جوویەتی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١] ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکان و کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنیا تەوراتی نووسراو دروستە.
مێژووی جوویەتی
[دەستکاری]سەردەمی مووسا
[دەستکاری]بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن.[٢] دەگەنە بیابانی سینا [٣] و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.
سەردەمی داوود و سولەیمان
[دەستکاری]لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جوولەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماڵپەری torah.org
- ↑ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ٣ ئایەتی ١٣
- ↑ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ١٩ ئایەتی ١
| ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |