دەروازە:ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئیسرائیل

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئیسرائیل
ברוכים הבאים לשער ישראל
مرحباّ بِكم في بـوابة إسرائيل
شوێنی ئیسرائیل
ئاڵای ئیسرائیل
نەخشەی ئیسرائیل
ھێمای ئیسرائیل

ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس‎) و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوینە، لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ناوەندی جیھانیی بەھایی لە حەیفا

ئایا زانیوتە؟

  • … کە ٩٧٫١٪ ئیسرائیلییەکان خوێندەوارن، کە ئەمە یەکێک لە بەرزترین ژمارەکان لە ناو تەواوی وڵاتانی جیھان و ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دایە؟
  • … کە تەواوی کچان و کوڕان لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەچن بۆ خزمەتکردن لە سوپای ئیسرائیل، کاتی خزمەت بۆ کوڕان ٣ ساڵ و بۆ کچان ٢١ مانگە؟
  • … کە دەوروبەری ٢٥٠٬٠٠٠ کورد لە ئیسرائیلدا دەژین و زۆربەیان لە ئایینی جوویەتی پەیڕەوی دەکەن؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

بێنیامین نێتانیاھو (بە عیبری: בנימין נתניהו، لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ لە ئیسرائیل) کەسایەتیی سیاسیی ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل (لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ەوە تاوەکوو ٦ی تەممووزی ١٩٩٩ و لە ١ی نیسانی ٢٠٠٩وە تاوەکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١) و سکرتێری گشتیی پارتی لیکود و ئۆپۆزیسیۆنە. نێتانیاھو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو، کە لە ئیسرائیل لە دایک ببوو. بنیامین سیاسەتوانێکی ئیسرائیلییە کە وەک نۆیەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٥ ساڵ خزمەتی کردووە و بە یەکەم و درێژترین ماوەی مانەوەی لە ئۆفیس وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مێژووی وڵاتی ئیسرائیلدا دەناسرێت.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان