بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەلیفان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خەلیفان، ھەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
خەلیفان
شار
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Mapframe لە ڕیزی 384:attempt to perform arithmetic on local 'lat_d' (a nil value).
خەلیفان is located in ھەرێمی کوردستان
خەلیفان
خەلیفان
جێگەی لە کوردستاندا
پۆتانەکان: 36°39′46″N 44°33′01″E / 36.66282°N 44.55030°E / 36.66282; 44.55030پۆتانەکان: 36°39′46″N 44°33′01″E / 36.66282°N 44.55030°E / 36.66282; 44.55030
 کوردستانکوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
شارخەلیفان
بەرزایی
٦٨٥ مەتر (٢٬٢٤٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسونی

شارۆچکەی خەلیفان یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر لە هەرێمی کوردستان.

جوگرافیا

[دەستکاری]

خەلیفان ١٠٥ کم لە شاری هەولێری پایتەختەوە دوورە و، ١١کم لە شاری سۆرانەوە دوورە، دەکەوێتە نێوان چوار چیای گەورەوە، کە لە هەر چوار لاوە دەوری خەلیفانیان داوە، لە ڕۆژهەلاتەوە چیای کۆڕەک کە یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٨٨٣م و، لە ڕۆژئاواشەوە چیای پانەسەر کە بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٠٠م و، لە باکوورەوە زنجیرە چیای براندۆست، کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢١٦٥م ئەویش یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان، لە باشووریشەوە چیای هەریرە کە خەلیفان و هەریر لە یەکتری جیادەکاتەوە، بەرزییەکەی ١٨٥٠م لە سالی ١٩٦٧ز بووە بە شارەدێ.

ڕووبەر

[دەستکاری]

ڕووبەری گشتی شارۆچکەی خەلیفان ١٦٢.٨ کم دووجایە. هێڵی پانی و درێژی ناوەندی شارۆچکە بریتییە لە ٣٦.٦٦٢٨ پلە باشوور و ٤٤.٥٥٠٣ پلەی باکوور. باری ڕووی زەوی شارۆچکەی خەلیفان دەشت لە ٢٥٪ و گرد ٤٠٪ و کێو و شاخیش ٣٥٪.[١]

ئاووھەوا

[دەستکاری]

چیاکانی نزیک خەلیفان شارۆچکەکەیان جوانتر کردووە، چونکە لە وەرزی زستاندا هەر چوار چیاکە بەرگێکی سپی جوانی بەفری دەپۆشن، کە ئەمەش وای کردووە خەلیفان لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمییەکەی بگاتە نێوان (٠) و (-١٠) پلەی سەدی.[٢] خەلیفان لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمییەکەی لە مانگی تەممووزدا لە نێوان (٣٠ و ٤٠) پلەی سەدیدایە و، لە مانگەکانی تری هاویندا تەنیا لە نێوان (٢٣ و ٢٩) پلەی سەدیدایە، کە ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنە جوگرافییەکەی و بوونی ڕووباری خەلیفان لە ناوەندی شارەکە، کە ئەو ڕووبارە زۆرترین ڕێژەی سپینداری لێ چاندراوە، زۆرتر لە هەموو جێگەیەکی تری کوردستان، ئەمەش دیمەنێکی جوانی بەخشیوە بە خەلیفان.

مێژووی دروستبوونی خەلیفان

[دەستکاری]

بە نووسراوی سەرۆکایەتی کۆمار شارەدێی خەلیفان بنیات نرا کە ناوەندی شارەدێیەکە دەکەوێتە گوندی خەلیفان سەر بە ڕەواندز لە ساڵی ١٩٦٧ بووە بە شارەدێ. لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ بە نووسراوی فەرمی لە بەیاننامەی ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە گۆڕینی کارگێڕیی خەلیفان لە شارەدێ بۆ شارۆچکە بە هەمان سنووری ئێستای و کردنی گوندی سرێشمە بە شارەدێ لە شارۆچکەی خەلیفان.[٣]

ناوی خەلیفان

[دەستکاری]

هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات، ئەو سەرچاوانەی کە باون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە، گوایە لە گەلیاوانەوە هاتووە و، ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی هاتنی لەشکری ئیسلام بۆ دەڤەرەکە دوو خەلیفەی لێ نیشتەجێ بووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم ناوە داتاشراوە و بووەتە خەلیفان.

سنووری کارگێڕی خەلیفان

[دەستکاری]
دیمەنێکی گوندی بەنۆکە، یەکێک لە گوندەکانی سنووری شارۆچکەی خەلیفان

سنووری کارگێڕی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و لە خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە (زێی گەورە) دەڕوات بەرەو ڕۆژهەڵات تا دەگاتە زنجیرە چیای براندۆست و، سنووری شارۆچکەی دیانا و مێرگەسۆر دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات، زنجیرە چیای براندۆست تا خاڵی بە یەک گەیشتن لە سنووری ڕۆژاوای تا دەگاتە خاڵی (٨) باڵەکیان سەر بە شارەدێی دیانا. هەروەها دەڕوات تا دەگاتە دۆڵی خەلیفان و، دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژاوا تاکوو لووتکەی چیای کۆڕەک بەرەو زنجیرەچیای کورتەک و سەرەسێوۆکان تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتنی لەگەڵ سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی شەقڵاوە و ڕەواندز و شێخ وەسان، تاکوو دەگاتە خاڵی زینەتیر، هەروەها دەڕوات بەرەو باکوور لەسەر زنجیرەچیای هەریر کە سنووری هەر سێ ناوچەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، ناوچەکانی شەقڵاوە و خۆشناوەتی و خەلیفان، دەڕوات بەرەو زێی گەورە و، بەردەوام دەڕوات بەرەو باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، لەسەر زێی گەورە دەڕوات تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە کە سنوورەکە لەوێ دەستی پێ کرد.

ھاوینەھەوارەکانی خەلیفان

[دەستکاری]

ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ[٤][٥]

[دەستکاری]

ئەم هاوینەهەوارە ١٠٦ کم لە ناوەڕاستی شاری هەولێرەوە دوورە، بە یەکێک لە هاوینەهەوارە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای براندۆست، بە درێژایی ١٢ کم، شوێنەکە ٨٠٠ م بەرزە لە ئاستی دەریا، پلەی گەرمییەکەی دەگاتە ٣١ پلەی سەدی لە هاویندا و، (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بە یەک دەگەن، یەکێکیان لە دۆڵی ئاڵانەوە دێت، کە تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ پێک دەهێنێت[٦]، لەگەڵ ئەوی تریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندز هەڵدەقوڵێت کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەهێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتە شاخاوییەکەی و دار و بارە جۆراوجۆرەکەی بووەتە شوێنێکی گەشتیاری، کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لە وەرزی هاویندا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ھاوینەھەواری بێخاڵ[٧]

[دەستکاری]

هاوینە هەواری بێخاڵ ١٠٢ کم لە ناوەڕاستی هەولێرەوە دوورە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ. ١٠ کم لە ڕۆژاوای شارۆچکەی ڕەواندز و ٧ کم لە خەلیفان دوورە. دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندز.[٨][٩] لەم هاوینەهەوارە تاڤگەیەکی ڕوون و گەورە هەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، خەڵکی لە سەرەتای بەهاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی هاوین.[١٠][١١][١٢]

ھاوینەھەوارەکانی تری دەڤەری خەلیفان

[دەستکاری]
  • چیای کۆڕەک کە دەکەوێتە سەر چیای کۆڕەک کە لە پایز و زستان و بەهار بە بەفر داپۆشراوە.[١٣][١٤]
  • چەمی خەلیفان کە بەناو خەلیفان تێپەڕ دەبێت.
  • کووری تەنگ ١ کم لە خەلیفان دوورە.
  • مەلەکان - ١١ کم لە خەلیفان دوورە.
  • دۆڵی ئالانە ٣ کم لە خەلیفان دوورە.
  • کانی ماران ١٫٥ کم لە خەلیفان دوورە.[١٥][١٦]
  • شاخی برایی ١٫٢ کم لە خەلیفان دوورە.
  • پردی خەلان بیاو و سەیرانگای کەڕەکە هەر لە خەلان بیاو کە ١٤ کم لە خەلیفان دوورە.
  • بێخمە و تونێلەکەی ١٥ کم لە خەلیفان دوورە.

شارەدێ و گوندەکانی خەلیفان

[دەستکاری]

شارۆچکەی خەلیفان لە یەک شارەدێ و ٥٤ گوند پێک دێت. ناوەندی شارۆچکەکەش هەر شاری خەلیفانە.

شارەدێ

[دەستکاری]

شارەدێ سرێشمە، شارەدێی سرێشمە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ دامەزراوە و سنوورەکەشی هەر سنووری گوندی سرێشمە کۆنە.[١٧]

پێڕستی گوندەکان

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ krdai (2023-07-06). «شارەدێیەکان». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ «بەوێنە؛ گەشتێک بۆ چیای کۆڕەک و بێخاڵ». www.rudaw.net. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «بەیانی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە هێنانە کایەی قەزای (خەلیفان) و ناحیەی (سرێشمە).pdf» (PDF). حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 1. ٢٠٢٣-٠٨-١٥. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  4. ^ «هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگ». www.hawlergov.org. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Awadigital. «پارێزگای هەولێر». zagros-kurdistan.com. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ Awadigital. «پارێزگای هەولێر». zagros-kurdistan.com. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «هاوینەهەواری بێخاڵ». www.hawlergov.org. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ Awadigital. «پارێزگای هەولێر». zagros-kurdistan.com. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «هاونەهەواری بێخاڵ». www.hawlergov.org. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ «گەشتیاران جووڵەیان خستووەتە بازاڕەكان». لە ٢٠٢٣-٨-٢٥ ھێنراوە. {{cite news}}: |first= missing |last= (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |first= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  11. ^ «هەزاران گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران کردووە؛ "خۆشترین شوێنە"». www.rudaw.net. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |یەکەم= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  12. ^ «هاوینە هەواری بێخاڵ | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «کۆڕەک تەلەفریکی گەشتیاری | کوردستانی سەرسوڕهێنەر - وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  14. ^ «کۆمەڵگا و تەلەفریکی کۆڕەک». www.hawlergov.org. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ «کانی ماران | کوردستانی سەرسوڕهێنەر - وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «كانى ماران». www.hawlergov.org. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ «بەیانی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە هێنانە کایەی قەزای (خەلیفان) و ناحیەی (سرێشمە).pdf» (PDF). حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 1.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]