بەنداوی بێخمە
بەنداوی بێخمە | |
---|---|
شوێن | پارێزگای ھەولێر |
پۆتان | 36°42′03″N 44°16′16″E / 36.70083°N 44.27111°Eپۆتانەکان: 36°42′03″N 44°16′16″E / 36.70083°N 44.27111°E |
ڕەوش | تەواونەکراو |
دەستپێکردنی سازکردن | ١٩٧٩ |
خەرجی سازکردن | US$ 1,400,000,000 (to date); US$ 2,600,000,000 (estimated total cost) |
کارگێڕ(ەکان) | وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق |
بەنداو و ساڕێژگە | |
Impounds | زێی گەورە |
بەرزایی | ٢٣٠ m (٧٥٠ ft) (planned) |
درێژی | ٦٠٠ m (٢٬٠٠٠ ft) (planned) |
ھەماری ئاو | |
سەرجەمی دەفرایەتی | ١٧ km3 (٤٫١ cu mi) (planned) |
ڕووبەر | ١٠٠ km2 (٣٩ sq mi) (planned) |
وێستگەی وزە | |
دەفرایەتیی دامەزراو | ١٥٠٠ مێگاوات (پلان بۆ دانراو) |
بەنداوی بێخمە بەنداوێکی تەواونەکراوی فرەمەبەستە لەسەر زێی گەورە، کەوتووەتە ناحیەی خەلیفانی پارێزگای ھەولێر، لە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر.
مەبەستە سەرەکییەکانی بەنداوەکە بەرھەمھێنانی ١٥٠٠ مێگاوات لە وزەی کارەبایە و بۆ ڕێخستن و ڕێگری لە دروستبوونی لافاو. ئەگەر بەنداوەکە تەواوبووبا، بەرزییەکەی دەگەیشتە ٢٣٠ مەتر (٧٥٠ پێ) بەمەش دەبووە گەورەترین بەنداوی عێراق. دروستکردنی لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد، و لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق کارکردن لێی ڕاوەستێنرا. لە ١٩٨٨ دووبارە دەستکرا بە دروستکرنی تا لە ١٩٩١ جارێکی تر وەستا بەھۆی شەڕی کەنداو، کە تا ئەوکات ٣٥٪ کارەکانی تەواوبووبوون. لە دوای ٢٠٠٣ ھەندێک ھەوڵ ھەبوون لەلایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانەوەی، بەڵام ھەوڵەکان بێئەنجام بوون.[١]
بنیاتنانی سەرەتایی[دەستکاری]
لە ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەم ڕووپێوی بۆ دروستکردنی بەنداوی بێخمە کراوە، یەکەم لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ئەگەری بنیاتنانی بناغەی ئەم بەنداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٧، ئەویش بە پێکھێنانی لیژنەیەک لە شارەزا و پسپۆڕانی بەریتانی و عێراقی لە بواری دروستکردنی بەنداو و دیاریکردنی شوێن و ئاست و قەبارەی گلدانەوەی ئاو، و جۆری بەرد و خاک و سیفاتە جیۆلۆجییەکانی، پاشان لە ساڵی ١٩٥٣ دا لەلایەن دەستەیەکی شارەزا لە ئەندازیارانی کۆمپانیای ئەندازیاری ھزرا (ئێم دەبڵیوو ئێچ)ی ئەمریکی دەستکرا بە توێژینەوەی کاری لیژنەکەی ساڵی ١٩٣٧ و پێشبینیکردن و ھەڵسەنگاندنی سیفاتی جیۆلۆجیی خاکەکەی، و ڕادەی شیاوی ئەو ناوچەیە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوە. ئەم لێکۆڵینەوانە بەردەوام بوون تا لە ساڵی ١٩٧٩ و دوا ڕاپۆڕت لەبارەی ھەڵسەنگاندنی و دیاریکردنی لایەنە ئەرێنی و شیاوی شوێنی جوگرافی و جیۆلۆجییەکەی، ئامادەکرا و بڕیاری دانانی بناغەی بەنداوەکە درا.[٢]
لە ١٩٧٩ و سەرەتای ١٩٨٠کان پڕۆژەکە دووبارە دیزاینکراوە لەلایەن کۆمپانیای ئی پی دی سیی ژاپۆنی. دروستکردنی پڕۆژەکە واژۆکرا لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی و یووگۆسلاڤیایی (ئینکا و ئینێرجۆپڕۆجێکت). بنیاتنان لە پڕۆژەکە لە ١٩٨٧ دەستی پێ کرد بە دروستکردنی ڕێگا بۆ پڕۆژەکە، و کەمپی نیشتەجێبوون، و ھەڵکەندنی زەوی و شاخی شوێنەکە. دروستکردنی تونێلیش لە ١٩٨٨ دەستی پێکرد. لە کۆتاییی ١٩٩٠ پڕۆژەکە وەستێنرا بەھۆی سزای یوو ئێن لەسەر دەستێوەردانەکانی عێراق لە کوەیت، و لاوازبوونی ئاسایش لە ناوچەکە. لە حوزەیرانی ١٩٩٠ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواوبوو. وا بڕیاربوو پڕۆژەکە لە ١٩٩٢ تەواوبکرێت، بە تەواوبوونی بەنداوەکە ئەمبارێکی ئاویی بە قەبارەی ١٧ کیلۆمەتری سێجا دروست دەکرد، کە ڕووبەری ڕووەکەی دەگەیشتە ١٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە.
دوای شەڕی کەنداو، بایی ١٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کەلوپەل لە پڕۆژەکە دزرا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە، ئەمەش ناوبرا بە تاڵانکردنی بێخمە.[٣] بەشێک لە کەلوپەلەکانیش بە ئێران فرۆشران.[٢]
پڕۆژەی ھەنووکە[دەستکاری]
لە ٢٠٠٧ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە نیازی تەواوکردنی بەنداوی بێخمەیان ھەیە، بە مەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا و گڵدانەوەی ئاو. بەھەرحاڵ لەگەڵ وشەکەساڵیی ٢٠٠٨ی عێراق، حکوومەتی عێراق گلەیی دەربڕی و دروستکردنی بەنداوی بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو زانی لە باشووری عێراق.[٤] سەرەڕای ئەمە چەند شتێکی تر کرانە بیانوو بۆ ڕێگری لە دروستکردنی بەنداوەکە؛ لەوانە ڕاگوێزرانی نزیکەی ٢٠٫٠٠٠ کەس لە شوێنەکایان، و ئەگەری نزیکبوونەوەی ئاو لە ئەشکەوتی شانەدەر.[٥] لە ٢٠٠٨ بڕی ٣٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرجکرا لە ئامادەکاری بۆ بەردەوامیدان بە بنیاتنانی بەنداوەکە. بڕی خەرجیی کۆتاییی پێشبینیکراوی بەنداوەکەش ٢.٦ ملیار دۆلاری ئەمریکییە.[٦]
لەلایەکی تر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاندووە کە دوای دروستبوونەوەی حکوومەتی عێراق لە ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٨ حکوومەتی عێراق چەند جارێک شاندی ناردووە بۆ وتووێژ لەسەر پڕۆژەکە و دەستپێکردنەوەی بەڵام حکوومەتی ھەرێم لەسەر دەستپێکردنەوەی ڕەزامەند نەبووە، لە ئێستاش ھیچ پلانێکی نوێ بۆ بەنداوەکە نییە، و ئەگەری وازھێنان لەو پڕۆژەیە ھەیە.[٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Bekhme Dam»، تەممووزی ٢٠١٦.
- ^ https://dawsonolivertheworld.com/2016/03/15/iraqs-hoover-dam-that-never-was/
- ^ ی ا د. مەدیحە سۆفی. بەنداوی بێخمە (کوردی). birkrdnawa.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ تەممووز ٢٠١٦.
- ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
- ^ "Bekhme Dam Raises Water Shortage Fears". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Report I Bekhme Dam, from archive.org
- ^ Costs of Bekhme Dam
- ^ پارتی شکست بە دروسکردنی بەنداوێکی گەورە دەھێنێت (کوردی). تۆڕی ھەواڵی سلێمانی (لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ تەممووز ٢٠١٦.