سپیندار
سپیندار یان دار سپیندار یان ئەسپیندار یان خۆجەلی جۆرە دارێکە توێکەڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست ھەڵدەچێ، گرێوگۆڵ و خواروخیچی تێدا کەمە، دارێکی بەھێزەو بەرگەی گەرما و سەرمای بەھێز دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنێکی زۆری ھەیەو تووندو تۆڵە. بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ.[١]
دار سپیندار لە پارکێکی شاری خاروغ, تاجیکستان
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Kurd Flora". kurdflora.com.