جەعفەر عەبدولواحید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جەعفەر کۆییەوە ڕەوانە کراوە)

جەعفەر عەبدولواحید ناسراو بە جەعفەر کۆیی (١٩٤٥ لە کۆیە - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

جەعفەر عەبدولواحید لە ساڵی ١٩٤٥ لە کۆیەدا لە دایک بوو. ئەو ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوی کوردستاندا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ بەتەک شەھاب شێخ نووری و ئەنوەر زۆراب لە زیندانی ئەبوو غرێب بە سێدارە درا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەبدولڕەحمان عومەر, سەروەر (٢٠١١). مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (دووەم ed.). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. p. ١٣٩. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)