مەلا بەختیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
حیکمەت محەممەد کەریم
لەدایکبوونحیکمەت محەممەد
(١٩٥٤-0٨-٢٠) ٢٠ی ئابی ١٩٥٤
خانەقەین، عێراق
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمەلا بەختیار
پیشەسیاستمەدار، نووسەر
ساڵانی چالاکی١٩٧٠-تاکوو ئێستا
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
خزمەکانساھیرە (خوشک)
پافڵ تاڵەبانی (زاوا)
وێبگە
http://www.malabakhtiar.org/

حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٥٤) سیاستمەدارێکی کوردە لە باشووری کوردستان و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.[١]

ژیان و کاری سیاسی[١][دەستکاری]

حیکمەت محەممەد کەریم لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری خانەقەین لەدایک بووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی عێراق. لە ١٠ی حوزەیران ١٩٧٠ پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، بەڵام بەھۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕووبەڕووگوشار و ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە. - لە ساڵی ١٩٧٥، شان بەشانی زۆرێک لەھەڤاڵانی بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین، لەدوای ھەرەسی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥ لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان ھەردوو حکوومەتی عێراقی و ئێرانی لە ٦ی ئازار دا ئیمزاکرا. حیکمەت کەریم یەکێک بووە لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. دواتر دەبێتە لێپرسراوی تەواوی شانە نھێنییەکانی کۆمەڵە لەناو شارەکاندا، بەشێوەیەکی نھێنی لەنێوان ھەریەک لەشارەکانی بەغدا، کەرکووک، کەلار، سەماوە، دیوانییە، فەلووجە، موسڵ، سلێمانی و ھەولێر ھاتوچۆی دەکرد، بەمەبەستی پێکھێنانی شانەی چەکداری بۆ بەشداری پێکردنیان لە خەباتی چەکداریدا.

دیارترین پلەکان[١][دەستکاری]

لەگرنگترین ئەو پلە و پایانەی مەلا بەختیار ئەرکی تیادا بینیوە لە ساڵی ١٩٧٥ ەوە:

بڵاوکراوەکان و کاری ڕۆژنامەگەری[١][دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٦، سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. کتێبی شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەمی نووسیوە و لە ساڵی ١٩٩٢ دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ کتێبی یاخیبوون لەمێژووی نووسیوە. چەپکێک بابەتی دەستنیشانکراو لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە. کتێبی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا نووسیوە، دواتر دیمواکرسی لەدوای جەنگی سارددا لە ساڵی ١٩٩٩ دا نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.

ھەروەھا چەند کتێبێکی تری نووسیوە، لەوانەش لەخزمەتی ئەدەبدا و ئازادی ئەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی و شارەزا لەکوردۆلۆجی، ڕوسیا و کورد، دیموکراسی و دوژمنەکانی. مەلا بەختیار، ھاوشانی کارە ئەدەبییەکانی تری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ http://www.pukpb.org/so/mela_bextiyar Archived ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.