وتووێژ:کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەڵوەشانەوە[دەستکاری]

کاک @Kushared:، وەک لەم سەرچاوەیە و شوێنی دیکەشم بیستووە حیزبەکە لە ساڵانی ھەشتاکان چاکی ھەبووە. بەم پێیە لە ١٩٧٩ ھەڵنەوەشاوەتەوە و بەڵکوو لەو ساڵە ناوەکەی لە «کۆمەڵەی مارکسی - لینینی کوردستان» کراوەتە «کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان». سەرچیا — ‏١٢:٥٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کتێبێکی مەسعوود عەبدولخالقم هەیە لەماڵەوە لەسەر حیزبە کوردستانییەکان، بزانم ئەمڕۆ سەیرێکی ئەویش دەکەم. لەسەر کەسایەتییەکانیش هەمان شت سەرچاوەی باشترمان پێویستە بۆ پلەبەندکردنیان. Kushared (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
لە ویکیپیدیا بەهەڵە نووسیبووم ١٩٧٩، دەبوو بنووسم ١٩٨٩ وەک سەرچاوەکان، لەکتێبەکەش نووسرابوو ١٩٩٢ لە کۆنگرەی یەکێتیی بەیەکجاری ناوی کۆمەڵە نەما. پێموایە کتێبی دیکە تایبەت لەسەر کۆمەڵە نووسراون ئەگەر ئەوان بدۆزینەوە ڕەنگە باشتربێت، بۆ ئێستا کردمە ١٩٨٩ چونکە دوو سەرچاوە وایان نووسیوە. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٠٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)