قادر حاجی عەلی
قادری حاجی عەلی | |
---|---|
لەدایکبوون | قادر حاجی عەلی ١٩٥٥ سلێمانی |
مەرگ | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سلێمانی | (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان پێشمەرگە |
ساڵانی چالاکی | ١٩٨٠ - ٢٠٢٠ |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان |
بزاڤی سیاسی | کوردایەتی |
خزمەکان | حەمە جەزا (برا) |
قادر حاجی عەلی (١٩٥٥ – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکانی باشووری کوردستان. دامەزرێنەری دەزگاری زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاودامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
ژیان و کار[دەستکاری]
ژیانی کەسی[دەستکاری]
قادری حاجی عەلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.
ژیانی سیاسی[دەستکاری]
ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە. لە تەمەنی ٢٨ ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ساڵی ١٩٩٤ دەزگای زانیاریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندووە، ھەروەھا ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.[١]
دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ٢٠٠٩دا، پەیوەندی بە بزووتنەوەکەوە دەکات و یەکێک دەبێت لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەکە. تا کۆچی دوایی ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە گۆڕاندا بەردەوامیی بە کاری سیاسیی دا و دوای ئەوە وازی لە بزووتنەوەکە ھێنا. تا کۆچی دوایی کرد بەفەرمی نەچووە نێو ھیچ حیزبێکی تر.
مەرگ[دەستکاری]
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد". xendan.org. خەندان. لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ "قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد.. نوێکرایەوە". RojNews. ڕۆژ نیوز. 10ی تشرینی دووەمی 2020. لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.