کاوە عەلی ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوە عەلی ساڵح
Kawe Elî Saĺih

لەدایکبوون١٩٦٤
مەرگ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦
ھۆکاری مەرگتێرور
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان
چالاکبوون١٩٨٠ ھەتا ١٩٩٦
کاردکتۆر سیروان
حیزبی سیاسیکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان


کاوە عەلی ساڵح ناسراو بە دکتۆر سیروان (١٩٦٤ لە گوندی چەمیاڵەی ناوچەی شارباژێڕ - ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ لە گوندی قەڵاچوغەی سەی کەریمی ناوچەی ئاغجەلەر)، سیاسەتوانێکی شۆڕشگێرێکی کورد بوو. دکتۆر سیروان چالاکیە سیاسیەکەی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەستیپێکرد و پاشان بوو بە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە ئاکامدا لە شەڕ بە دەستی ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ھەڤالەکانی کوژراو.

ژیان[دەستکاری]

کاوە عەلی ساڵح لە ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی چەمیاڵە سەر بە ناوچەی شارباژێڕ، کە لە باکووری رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی ھەڵکەوتووە لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بنەماڵەکەی ھاتوەتە بۆ شاری سلێمانی و کاوە عەلی ساڵح لە ساڵی ١٩٧١دا چووە بۆ قوتابخانە. ساڵی ١٩٨٣دا وانەخوێندنەکەی تواو کردوە و چووە بۆ زانستگەی بەغدا و لە کۆلێژی زانستەکانی ئەو زانستگەیە وانە دەخوێنێتەوە. کاوە عەلی ساڵح کە لە ساڵەکانی قوتابخانە پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان گرتووە، لە ساڵەکانی خوێندکاری چالاکیی خۆی بەردەام دەکات و ساڵی ١٩٨٤دا بە ھۆی چالاکییە سیاسییەکانیەوە لە خوێندن دەستھەڵدەگرێتەوە.

لەو ساڵانە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەشێک بوو لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاوە عەلی ساڵح کە گەنجێک بوو لە ئێعتراز بە سیاسەتەکانی یەکێتی لەو ڕێکخراوە جیا بوو. کاوە عەلی ساڵح لە ساڵی ١٩٨٤دا بۆ ساڵ و نێوێک ھات بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان ک لەو کاتە بەرەنگاری شەڕ و شۆڕش بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٥دا چوو بۆ دانیمارک و لەورەوە جێگر بوو. لەم ساڵانە خەباتی چەکدارانەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەتپێدەکرێت و کاوە عەلی ساڵح لە دانیمارکدا لەگەڵ ئەم پارتیە سیاسیە ئاشنا دەبێت. لەورەوە فێری زمانەکانی ئینگلیزی و سوێدی و دانیمارکی دەبێت و بۆ سێ ساڵ وەکوو دیپلۆماتی پ.ک.ک چالاکی دەکات و پشتگێری و یارمەتی بۆ پ.ک.ک کۆ دەکات و لەگەڵ ڕێکخراوە شۆڕشگیرەکانی دونیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی دەگێریت.

کاوە عالی ساڵح لە کۆتاییی ساڵەکانی ١٩٨٠، ھات بۆ دۆڵی بیقاعی لوبناندا کە لەو کاتە پایگای پارتی کرێکارانی کوردستان بوو و لەورەوە خولی پەروەردەییی گەریلایی تێپەڕاند و بۆ شەرکردن لە بەرامبەر حکۆمەتی تورکیا چوو بۆ باکووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٩١ کە ھاوکات لەگەڵ شەڕی کەنداو ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی کورد ڕوو دا، کاوە عەلی ساڵح بەشداریی لە ناوچەکانی زاخۆ و حەفتانیندا کرد. لەم کاتە پارتیێک بە ناوی پارتیی ئازادیی کوردستان (پ.ا.ک) لە باشووری کوردستانەوە دامەزرا کە کاوە عەلی ساڵح لە ناوی ڕۆڵێکی ھەرە کاریگەری بوو. لە مانگی ئایاری ئەو ساڵە بۆ ڕێکخستن و ئامادەکردن و ھۆشیارکردنەوەی جەماوەر چوو بۆ ناوی گەلی باشوور و دەستی کرد بە چالاکیی ئایدیۆلۆژیایی و چەکدارانە.

بەدوای دامەزرانەوەی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ و یەکەم بڕیاری پەرلەمانی ئەوکاتی ھەرێم بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٢دا، شەڕێکی ١٥ ڕۆژە دەسپێکرا کە حەمە عەلی ساڵح لە نێوی بریندار بوو، بەڵام بەدوای شەڕەکە ئەو بوو بە فەرماندەیەکی لێھاتوو و بەرپرسێتی فەرماندارێتی کامپێکی پەروەردەیی گرت لە ئەستۆەوە.

لە ساڵی ١٩٩٤دا بوو بە سەرپەرشتی رۆژنامەی وڵات لە باشووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٥دا رێکخراوی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (یندک)ی لە باشووری کوردستان دامەزراند کە خۆی لە نێوی وەکوو سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا.

مردن[دەستکاری]

کاوە عەلی ساڵح لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦دا لە گوندی قەڵاچوغەی سەی کەریم، سەر بە ناوچەی ئاغجەلەر بەر ھێرشی ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کەوت و لەگەڵ چوار کەس لە ھەڤاڵانی بەناوەکانی حاجی قامشلۆیی، بابان، دیلان ماردینی و عەگید گەرمیانی تێرۆر کراو و کوژراو. تاوانباران و دەستبەکارانی ئەو تیرۆرە سیاسییە قەد دەستگیر نەکراون و نەدراونەتە دادگا.

ژێدەر[دەستکاری]