پێنووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پێنوس

پێنووسى ئاسمانى

پێنوس ئەو ماددەیەیە کە دەتوانی کەڵکێکی زۆری لێ وەر بگریت.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتا پێنووس لە شێوەیەکی زۆر ساکارەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە ١٠٬٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا مرۆڤەکان بەردیان وەک پێنووس بەکارھێناوە و لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان پێیان نوسیوە. لە ٧٬٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا میصریەکان جۆرە پێنوسێکیان دروست کرد کە لە داری قامیش دروستدەکرا و لە ناوەوە کون بوو سەرەکەیان تیژ کردبوو و ھەرکاتێ بیانویستایە بنوسن مرەکەبیان دەکردە ناو کونەکەوە. لە سەدەی حەوتەمدا خەڵکی دەستی کرد بە بەکارھێنانی پێنووسی پەڕی کە لە پەڕی باڵندە دروستیان دەکرد و نوکەکەیان دەکردە نێو مرەکەب و زۆر بە ئاسانی شتی پێ دەنوسرا. لە سەدەی دەیەمدا خەڵک دەستی بە بەکارھێنانی پێنووسێکی نوێ کە مرەکەبەکەیان لە ناو پێنووسەکەدا گیریکردبوو ئەمەش وای دەکرد ھەرکاتێ بیانویستایە بنووسن نوکی پێنوسەکەیان دابنایە دەستی دەکرد بە نووسین و ئەمەش شێوازێکی زۆر باشبوو. لە ساڵی ١٩٣٨ زانایەک بەناوی (لاسزلۆ بیرۆ) توانی پێنووسی تۆپ دروست بکا کە لە کوردەواریدا بە (سپرا) ناسراوە ئەمە شتێکی زۆر باشتربوو لەبەرئەوەی مرەکەبەکە بە شێوازێکی گەورە دەھاتە دەرەوە. لە ساڵی ١٩٦٥ پێنووسی ئاسمانی دروست بوو کە دەتوانێ لەژێر ئاودا بنوسێت و ئێستاش کەشتیوانە ئاسمانیەکان ئەم جۆرە پێنووسە بەکاردێنن.--زينه ر (لێدوان) ‏٠٧:٠٣، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)