عیزەت دووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیزەت ئیبراھیم دووری

لەدایکبوون۱ی تەممووزی ۱۹٤۲
گوندی دوور سەر بە پارێزگای سەلاحەددین
مەرگ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-٢٦) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەعەرەب
پیشەسەرکردایەتی حیزبی بەعس ھەڵوەشاوە
چالاکبوون۱۹٦۲-۲۰۰۳
حیزبی سیاسی حیزبی بەعسی شۆشالیزمی عەرەبی
ئایینئیسلام سوننە
مناڵ(ەکان)ئەحەمەد - ئیبراھیم -عەلی -ھۆزان - عەبلە - حەمرا

عیزەت ئیبراھیم دووری (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٤٢-مردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) لە ناوچەی دوور، پارێزگای سەلاحەددین) لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بوە. ئەو لە تیرەی ئەلبوحەربەیە لە ھۆزی ئەلمەواشت. خوێندنی لە قەزای سامرا و بەغدا تەواوکرد[١]

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن حکوومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیر دەکرێت‌و دەخرێتە زیندانەوە. یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کۆدەتایی١٧ی تەممووز ١٩٦٨ دژ بە عەبدولکەریم قاسم. بۆیە ساڵی ١٩٦٩ دا عیزەت دووری دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس.[٢] ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە جێگری سەرۆکی حیزبی بەعسی عێراقی. لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە لەدوای کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، ١٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن سوپای ئەمریکاوە وەک دیارییەک ڕاگەیەنرا بۆ ئەو کەسەی زانیاری دروستی لەسەر شوێنی عیزەت دووری ھەبێت ناوی لەنێو لیستی ٥٥ داواکراوەکەی ئەمریکادا ھەبووە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وەکو ئەمینداری گشتی حیزبی بەعس خۆی ناساند. لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرەی جیھاد و ڕزگاری لە عێراق ڕاگەیاندا.[٣]

ھەواڵی کوژران[دەستکاری]

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە چەندین جار دەنگۆی کوژرانی عیزە دووری بڵاوکراوەتەوە.[٣] دواجار ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە ھەواڵی کوژرانی عیزە دووری لە ھەڵمەتێکی سوپای عێراقدا بڵاوکردەوە[٤] بەڵام حیزبی بەعسی ھەڵوەشاوە ئەم ھەواڵەی ڕەتی کردەوە[٥]

مردن[دەستکاری]

حیزبی بەعسی عێراقی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی عیززەت دووریی ڕاگەیاند کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە داواکراوە و حیزبی بەعسی قەدەغەکراویش لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پرسە بۆ ئەمینداری گشتی خۆی عیزەت دووری دەگێڕن و گوتیشی دیاریکردنی کەسایەتی سەربازی جێگرەوە ڕادەگەیەنین.[٦][٧][٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.moqatel.com/openshare/behoth/sirzatia17/iraq/sec001.doc_cvt.htm
  2. ^ http://archive.aawsat.com/leader.asp?article=253882&issueno=9414#.VTFlPtKqqko
  3. ^ ئ ا http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/170420156
  4. ^ http://www.imn.iq/news/view.64874/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ http://www.ammonnews.net/article.aspx?articleno=227201
  6. ^ "Saddam's former right-hand man Izzat al-Douri dies". The Arab Weekly. 26 October 2020.
  7. ^ "Iraq: Saddam Hussein's right-hand man dies after years as fugitive". The Guardian. 26 October 2020.
  8. ^ "حزب البعث العراقي المحظور يعلن وفاة عزة الدوري". سكاي نيوز عربية (بە عەرەبی). Retrieved 26 October 2020.
  9. ^ "ظل صدام حسين يرحل.. وفاة عزة الدوري". العربية (بە عەرەبی). 26 October 2020. Retrieved 26 October 2020.