قەرەچەتان
قەرەچەتان
Qarachatan | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دووکان |
ناحیە | ناحیەی پیرەمەگرون |
بەرزایی | ٩٥٨ مەتر (٣٬١٤٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
قەرەچەتان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی پیرەمەگرون، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەرەچەتان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی بیرانی کانی قاز و لە باشوور لەگەڵ گوندی گردەبۆر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زێوێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی پیرەمەگرون.[٤][٥][٦]
مێژوو
[دەستکاری]گوندی قەرەچەتان قەرەچەتان بە شوێنەوار مێژوویەکانی بەناوبانگە، بەتایبەتی شوێنەواری ڕەبانە و میرقوڵی کە لە دوو نیشتەجێبوون پێکدێت کە بە تۆڕێکی بەرفراوانی قەڵاکانی دەوری بەیەکەوە بەستراونەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان مێژووی بۆ دوو هەزاری پێش زاین دەگەڕێتەوە. تایبەتمەندییە دیارەکانی میرقوڵی بریتین لە نەخشی هەڵکۆڵراوی سەر بەرد و بناغەی باڵەخانەیەکی گەورە، وەکو قەڵایەك لە سەر لوتکەیەکی بەرزی چیای پیرەمەگرون. میرقوڵی کەمتر لە دوو کیلۆمەتەر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پێگەی رەبانەوە دوورە، کە نەخشی هەڵکۆڵراوی هاوشێوەی هەیە، لە نزیک لێژایی هەمان چیا (نەخشی هەڵکۆڵراوی میرقوڵی لە شوێنێکی زۆر بەرزترە لە سەر لوتکەی چیاکە، بەڵام نەخشی هەڵکۆڵراوی رەبانە لە بەرزاییەکی زۆر نزمترە لەناو دۆڵێك). کۆمەڵە خانووی میرقوڵی پێدەچێت بۆ دوای سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانییەکان بگەڕێتەوە. یەکێک لە دۆزینەوە شوێنەوارییە هەرە بەرچاوەکانی قەرەچەتان، میلی پادشا ئیدیسینی پاشای سیمورومە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابلی کۆن و ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانی نمایشکراوە.[٧]
کەسایەتییە دیارەکانی قەرەچەتان بریتین لە کەریم شەریف قەرەچەتانی، نووسەر و پڕۆفیسۆر بواری دەروونزانی. هەروەها کارزان کاردۆزی، نوسەر و دەرهێنەر لە بواری هونەری سینەمادا.[٨][٩]
پێشانگا
[دەستکاری]-
میلی پادشا ئیدیسین لە مۆزەخانەی سلێمانی
-
نەخشی هەڵکۆڵراوی سەر بەرد لە مێرقوڵی
-
ڕەبانە و میرقوڵی لە گوندی قەرەچەتان
-
پێگەی نەخشی هەڵکۆڵراوی رەبانە و میرقوڵی
-
وردبینی لە نەخشی هەڵکۆڵراوی رەبانە و میرقوڵی
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Brown، Michael؛ Raheem، Kamal Rasheed؛ Abdullah، Hashim Hama (٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠)، «Rabana-Merquly»، Cambridge. (بە ئینگلیزی)، Vol. ٩٦، لاپەڕە ٩٢٠–٩٣٦، doi:١٠.١٥١٨٤/aqy.٢٠٢٢.٧٤، لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە
- ^ Gündoğdu، Mustafa (٢٠٢٣). Kurdistan + 100. Comma Press. ژپنک ٩٧٨١٩١٢٦٩٧٩٢٢.
- ^ «کەریم شەریف قەرەچەتانی»، Kurdistan24. (بە کوردی)، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە
- ^ https://books.google.iq/books?
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- گوندەکانی سلێمانی
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- دامەزرانەکانی ھەزارەی ٦ەمی پ.ز
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- شوێنە ئاوەدانەکان، دامەزرانی ھەزارەی ٦ەمی پ.ز
- سلێمانی