پیرەمەگروون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پیرەمەگرونەوە ڕەوانە کراوە)
پیرەمەگروون
Piramagrun
دیمەنی شارۆچکەی پیرەمەگروون
دیمەنی شارۆچکەی پیرەمەگروون
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
ناحیەناحیەی پیرەمەگروون
بەرزایی
٧٩٨ مەتر (٢٬٦١٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٢٣)
 • سەرجەم٥٠٢٣١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

پیرەمەگروون (بە ئینگلیزی: Piramagroon)

شارۆچکەی پیرەمەگروون لە ساڵی 1988ز دروستکراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 11 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی پیرەمەگروونە.[٢] ،شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی پیرەمەگروون، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٣]، شارۆچکەی پیرەمەگروون بەناوی شاخەکەیەوە ناونراوە کە شاخی پیرەمەگروونە، پیرەمەگروون بە گشتی ناوچەیەکی فێنکە، ئاو و هەواکەی بەگشتی باشە بەراورد بە شاری سلێمانی و قەزای دووکان و ناوچەکانی دەور و بەری

لە گرنگترین شوێنەکانی شارۆچکەی پیرەمەگروون:

مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون

یانەی وەرزشی پیرەمەگروون

ناوچەی پیشەسازی پیرەمەگروون

سایلۆی پیرەمەگروون

سەیرانگای گوندی زێوێ

گوندی کرژە

گوندی یاران بەگ

گوندی چەرمەگا

............ هتد.

وە ناسراوترینیان شاخی پیرەمەگروون

جوگرافیا[دەستکاری]

پیرەمەگروون لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سوسێی ئاڵەمەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەڕەماری خواروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قەرەچەتان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کرژە.[٤][٥][٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]