تەقتەق
تەق تەق | |
|---|---|
| بە عەرەبی: طق طق بە ئینگلیزی: Taqtaq | |
وێنەی سەرەوە: دیمەنی شاری تەق تەق وێنەی خوارەوە: پردی تەق تەق | |
![]() شاری تەق تەق | |
| پۆتانەکان: 35°53′15″N 44°35′15″E / 35.88753°N 44.58745°Eپۆتانەکان: 35°53′15″N 44°35′15″E / 35.88753°N 44.58745°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| جۆریەتی شار | قەزا |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢٫٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٨ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٣٤٤ مەتر (١٬١٢٩ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
| • سەرجەم | ٢٥٬٠٠٠[٢] |
| سەرناوی دانیشتوو | تەقتەقی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای تەق تەق شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ھەولێرە، کەوتووەتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای کەرکووکەوە دوورە.
لە ساڵی ١٩١٨ کراوە بە شارۆچکە لە لایەن حکوومەتی ئەوکاتی عێراقەوە و لە ساڵی ١٩٦٠دا بە بریاری حکوومەت بەرێوبەرایەتی شارەوانی تێدا کراوەتەوە. بەڵام لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٦ بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنی جوگرافی وەکو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە، لە دوای راپەڕینەوەو لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەق تەق کراوەتەوە بە شارۆچکە و لە ٢٠/٩/٢٠٢٤ بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیران کرا بە قەزا.
سنووری قەزای تەق تەق بێجگە لە ناوەندی شار (٢٢) گوند لەخۆدەگرێت، لەو گوندانەی دەکەونە رۆژھەڵاتی قەزای تەق تەق، بریتین لە گوندەکانی (چۆم حەیدەر، مخەرەس، باغەجنێر، گەرموکی ساتوقەڵا، مەلازیاد، ساتوقەڵا، تەکەلتوو). لە ڕۆژاوای شارۆچکەکە گوندەکانی (گەرمک، کانی لەلە، ئۆمەرگومبەت و ناحیەی سێگردکان) ھەن. ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە ٢٥ ھەزار کەس، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بە نەوت. ھەروەھا بووەتە شوێنێکی گرنگ بەھۆی ھەبوونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق.[٤][٥][٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ , Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
