ئەنفال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جینۆسایدی ئەنفال
بەشێک لە ناکۆکی کورد-عێراق و شەڕی ئێران و عێراق
ڕێکەوت ١٩٨٦–١٩٨٩
(بەمانایەکی تەواو ٢٣ شوباتی ١٩٨٨ – ٦ ئەیلوولی ١٩٨٨)
شوێن عێراق
ئاکام شۆڕشی کورد لاواز بوو بەڵام دانەمرکایەوە
  • کاولکردنی ٤٥٠٠ گوند.
شەڕ لە نێوان
ڕژێمی بەعسی عێراق پ.د.ک
ی.ن.ک
سەرکردەکان و ڕێبەران
سەددام حوسێن
عەلی حەسەن ئەلمەجید
عیزەت دووری
سلطان ھاشم أحمد محمد الطائی
حسین رشید محمد التکریتی
فرحان مطلک صالح الجبوری
صابر عبد العزیز الدوری
تاھر تۆفیق عانی
ئەیاد عباس ناسری
وفیق السامرائی
مەسعوود بارزانی
جەلال تاڵەبانی
لقە دەرگیرەکان
فەیلەقی یەک
فەیلەقی پێنج[١]
کتائب الدفاع الوطنی
شەڕکەر
٢٠٠٠٠٠ ٣٥٠٠
زیانەکان و دۆڕانەکان
بێسەروشوێنکردنی ١٨٢٠٠٠ کەسی سڤی

ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال بە کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان دەڵێن کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن لەژێر ناوی کەمپەینی ئەنفال، ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکە ٥٠،٠٠٠ بۆ ١٨٢،٠٠٠ کەس کوژران. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم کەمپەینە بوو، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراق ئەنجام درا.

وڵاتانی سوێد، نەرویژ، و بریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کۆمەڵکوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید داناوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوێد بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٣ خانەی عەوامی بریتانیا (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.

ناو[دەستکاری]

ئەنفال ناوی حەوتەم سوورەتە لە قورئان. وا لێک دەدرایەوە کە سەرکەون لە ٣١٣ کەس دوای کە موسڵمانی تازەبوون بەسەر ٩٠٠ بتپەرست لە جەنگی بەدر لە ساڵی ٦٢٤ ی کۆچی. ئەنفال دەقاو دەق مانای تاڵانکردنی دەدا لە جەنگ دا و ئەمە بەکارھات بۆ ھێرشێکی بەکۆمەڵی سەربازی بۆ فەتاندن و کوشتنیان و عەلی حەسەن ئەلمەجید فەرمانی تاڵانکردنی کوردەکانی دا؛ و ئەم فەرمانەش جاشەکانی دەگرتەوە و ئەمانیش ئاژەڵەکانیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و ژنەکانیان دەبردن و لەسەر خۆیان یاسایی بوو لەو

پوختە[دەستکاری]

کۆمەڵکوژیی ئەنفال دەستی پێکرد لە ١٩٨٦ و کۆتایی ھات لە ١٩٨٩ بەسەرکردایەتی عەلی حەسەن ئەلمەجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) و بۆ کۆمەڵکوژی ئەنفال سوودیان لە ھێرشی سەر زەوی و موشەک و ڕێکخراوە وێرانکەرەکان و دەربەدەرکردنیان و دەستەی فیشەک ھاوێژەکان و چەکی کیمیایی و مەجید کە نازناوی عەلی کیمیایی بوو ڕابەری چەکی کیمیای دەکرد.

ھەزارەھا پەنابەر کوژران لەکاتی ھێرشی دژی شۆڕشگێڕەکان و ئەم ھێرشە فراوانتر دەبوون لە پایزی ١٩٨٧ ئەگەر چی کۆمەڵکوژییەکە زۆر تر بوو لە ١٩٨٨. و ئەم ھێرشانە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو و نزیکەی ٤٥٠٠ کورد شەھید کران و لە بەلایی کەمەوە ٣١ گوندی ئاشوری لە باکووری ئێراق تێک دران بێسەر وشوێن کران و بەلایی کەمەوە ملیۆنێ لە کوردەکان ڕادەگوازران و ٣٫٥ ملیۆن دانیشتووانی کورد شەھید بوو بن لە ماوەیەدا. لێخۆشبوونی جیھانی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس زیندە بەچاڵکراون لەساڵانی نزایکەی ١٩٨٨. ئەم کۆمەڵکوژییە تەرخان کرواوە بۆ لەناو بردنی کەمەنەتەوەیەک لەسروشتدا. چونکە ھەندێک کەسیان دەویست کە تەنھا ئامانجی سەرەتاییان بوو، و گونجا بوو لەگەڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گونجابوون لەگەڵ داواکاری گشتی ئێراق و دیوانی کوردی، کە نزیکەی ١٨٢٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

قۆناغەکانی ئەنفالی کورد[دەستکاری]

ئەنفالی یەک[دەستکاری]

ئەنفالی دۆڵی جافایەتی، لە ٢٣ی شوبات تا ١٩ی ئازاری ١٩٨٨. ئەم شاڵاوە بە ھێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ٢٣شوباتی ١٩٨٨ دەستیپێکرد، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (٨٠)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (٢٥–٣٠) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە. ئەم ھێرشە باربڵاوە سنووری شارۆچکەکانی (سوورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان ھاشم) بوو. ھێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکھاتبوون لە (٢٠) لیوا شەست فەوج. لەم ھێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارھێنران کە بوونە ھۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین گندی تر. بەشێوەیەک ھیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو، و ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن ھاتن. سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران ھەڵاتن، ھەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون.

ئەنفالی دوو[دەستکاری]

لە ٢٢ی ئازار تا ١ی نیسانی ١٩٨٨. ئەم ھێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە، سێوسێنان، سەگرمە، دەربندباسەڕە، قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە. سەرەتای ھێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا؛ و ئەم کارەش بووە ۆی دووبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد، زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بەرەو خوارووی گەرمیانرایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران کە دواتر شوێنبزرکران. لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو ھاوڵاتییە کوردانەی کە گیریان گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە، کە نزیکەی ھەشت ھەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆبزاوە) لە نزیک کەرکووک. ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنج خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمانبیابانی سەماوە گواسترانەوە، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنوێتی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە.

ئەنفالی سێ[دەستکاری]

لە ٧ تا ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨. شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین ھێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (١٩٨٨) بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی. زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتووای نزیکەی (٥٠٠٠) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند، لە(١٤ی نیسانی ١٩٨٨) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا، نزیکەی بیست ھەزار ژنومنداڵوپیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانە کران، بۆیە ئەم ڕۆژە لە ھەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان. ھۆی زۆری ژمارەی گیرا و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەھۆی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە، کە حکوومەت ھەر خێزانێک (٣٠٠) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان. ئەمەش وایکرد، کە خەڵکەکە ھێمن ببنەوە و ڕانەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران.

ئەنفالی چوار[دەستکاری]

ئاوگەی زێی بچووک، لە ٨ی نیسان تا ٣ی ئایاری ١٩٨٨. ھێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە. لە ھێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە ھەمان شێوە. جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو، کە ھێڵی سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و ھەولێر پێک دەھێنێت. ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی ڕێدار، ئاغجەلەر، تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە. سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (٣ی ئایاری ١٩٨٨) دەستی پێکرد بەھۆی فڕۆکەجەنگیەکان بۆمبیکیمیایی بەسەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە ب نزیکەیی (٣٠٠) کەس دەخەمڵێنرێن، ھاوکات گوندی (عەسکەری) بە ھەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد. بۆ ڕێگرتن لە دەربازونی دانیشتووای گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تاوەکو خەڵکی ناتوانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.

ئەنفالی ٥، ٦، و ٧[دەستکاری]

دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندز، لە ١٥ی ئایار تا ٢٦ی ئابی ١٩٨٨. سەرەتای ھێرشەکە لە ١٥ی ئایاری ١٩٨٨ بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو. چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی وەرە، نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە، سماقولی، بووە ھۆی گیان لەدەستداانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی گوندەکان و مرداربوونی ئاژەڵەکانیان. توندترین ھێرشی سوپای عێراق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو، بڵام زیانی گیانی بە بەراورد لە گەڵ ھێرشەکانی پێشو کەمتربوو، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای ھەولێر چۆڵ کرابوون، خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون. گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت، خەڵکەکەی شون بزر کران، لە ڕۆژی ٧ی حوزەیران شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی ھات.

سەرەتای ئەنفالی شەش لە (٢٦ی تەممووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵێ مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی ھیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد خەڵکەکەی دەرپەڕاند، پاشان لەلایەن حکوومەتەوە ناوچکە دەگیرکرا، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن، لێبروودنی گشتی ھەیە، بۆیە ژمارەیەکیزۆری خەڵکەکە ھەڵخەڵەتان، خۆیان دا بە دەستەوە، دوای گرتنیان شوێن بزر کران. لەمیانەی شاڵاوەکانی ئەنالەکانی (٥، ٦، ٧)، (٥٢) گوند لە ناحیەی خەلیفان و ڕەواندز و خۆشناو وێرانکران، کە سەرجەم خێزانکانیان (٢٦٠٢) بوو.

ئەنفالی کۆتایی[دەستکاری]

بادینان، لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨. لە دای وەستانی شەڕی عێراق-ئێران، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (٨ی ئازی ١٩٨٨) دەستی پێکرد، سوپای عێراقق) دەستی واڵا بوو بۆ ئنفال کردنی ناچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ) گرتەوە. سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لەلایەن سووپای عێراق بە (بۆمبی ھێشویی و عنقودی کیمیاوی). خەسترین ھێرشی ھێشویی لە (٢٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو، کە بە درێژایی (٣٠) کم شێنەکە بۆردومان کرا. بەڵام ژمارەی قوربانییەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە کەم بوو ئەویش بەھۆی کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە، بەڵام ھەرچی ئاژەڵ و مەڕو مڵڵاتەکەیانبوو قڕیان تێکەوت، کێڵگەکانیش لە بەرھەم کەوتن.

ڕۆژی یادکرنەوە[دەستکاری]

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٤ی نیسانی کردووە بە ڕۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی ئەنفال.

وڵاتانی جیھان[دەستکاری]

ژ وڵات ڕۆژی ناساندن ژێدەر
١  نۆرویژ ٢١ی تشرینی دووەم ٢٠١٢ [٢]
٢  سوێد ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ [٣][٤]
٣  شانشینی یەکگرتوو ١ی ئازار ٢٠١٣ [٥]
٤  کۆریای باشوور ١٣حوزەیرانی ٢٠١٣ [٦]

تەعریب کردن (بە عەرەب کردن)[دەستکاری]

تەعریب، یەکێکی تر بوو لە ڕەگەزەکانی ئەنفال، ڕێکارێک بوو کە لەلایەن ڕژێمەکەی سەدام حسێنەوە بەکاردەھات بەمەبەستی شاربەدەر کردن و دەرکردنی ئەو دانیشتووانانەی لایەنگری شۆڕشگێرەکان بوون بۆ دەرەوەی شار و گووندەکان و نیشتەجێ کردنیان لە بەشەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، نموونە لەسەر ئەم دیاردەیە وەک شاری کەرکووک کە دەکەوێتە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە کێلگە نەوتی.

ھەڵمەتی ئەنفال ھەڵدەستا بە بەکارھێنانی نیشتەجێ کردنەوەی دانیشتووان بەشێوەیکی توند و زۆر بەتایبەتی لە کەرکووک دا کە ئێستا بووەتە بەڵا و ئاستەنگ لە دانووستانەکانی نێوان حوکمەتەکانی کوردستان و عێراق دا. ڕژێمەکەی سەدام حسێن بەعسی ھەستا بە بنیادنانی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون و خانووبەرە لە کەرکووک وەک بەشێک لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» و گواستنەوەی عەرەبە ھەژارەکانی ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ ناو کەرکووک لەڕێی پێدانی خانووبەرەی ھەرزان و کەم نرخ.

بەشێکی تر لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» بریتیی بوو لە ئەنجامدانی سەرژمێری تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ و ئەو ھاوڵاتیانەی بە ھەر ھۆکارێک بێت نەیاندەتوانی بەژداربن چیتر وەک ھاوڵاتی عێراقی لە قەڵەم نەدەدران. زۆربەی دانیشتووانە کوردەکان کە زانیان سەرژمێری بەرێوە دەچێت ئامادە نەبوون بەژداری بکەن.

کوردانی عێراق ھێشتا بە توندی دژ و ناکۆکن لەگەڵ ئەو عەرەبانەی بوونەتە دانیشتووی ناوچە و گەرەکەکانی کەرکووک کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا ڕێگەیان پێدراوبوو و بە ئاستەنگێک دەیبینن بۆ ناساندی کەرکووک وەک شارێکی کوردی و بەشێک لە ھەرێمی خۆبەرێوبەری کوردستان. تۆمارکراوە کە فەرماندەی باڵا (وەفیق ئەل سامەرائی) وتویەتی «دەتوانیت نیو ملیۆن کورد لە ھەولێر بکوژیت ھیچ ناگۆرێت و ھەر بە کوردی دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر ٥٠ ھەزار کورد بکوژیت لە کەرکووک ئەوا بۆ ھەتا ھەتایە دۆزی کورد کۆتای پێدێت.»

ئامارەکان[دەستکاری]

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ئەنفال دا حوکمەتی عێراقی ئەم کردەوانەی ئەنجام داوە:

  • بە کۆمەڵ کوشتنی ٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار کەسی مەدەنی بێ چەک کە لە نێوانیان دا ژن و منداڵیش ھەبوون.[١] بەڵام سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە ١٨٢ ھەزار کەسە.
  • لەناوبردن و وێرانکردنی نزیکەی ٤ ھەزار گوند (لە کۆی ٤٬٦٥٥ گوند) لە ھەرێمی کوردستان. لە نێوان نیسانی ساڵی ١٩٨٧ تا ئابی ١٩٨٨، ٢٥٠ شارۆچکە و گوند کەوتبوونە ژێر ھێرشی چەکی کیمیاوی.[٧]
  • لەناوبردنی ١٬٧٥٤ قوتابخانە، ٢٧٠ نەخۆشخانە، ٢٬٤٥٠ مزگەوت و ٢٧ کلێسا.[٨]
  • لەناوبردنی نزیکەی لە ٩٠٪ ی گوندە کووردییەکان لە ناوچە ئامانجدارەکان دا.
  • ٢ ھەزار لە مەسیحییە ئاشورییەکان لەگەڵ کورد و پێکھاتەکانی دی کردە قوربانی گازە ژەھراوییەکان.[٩]

سەرپێچیی مافەکانی مرۆڤ[دەستکاری]

ھەڵمەتەکانی نێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٩ ناسراوە بەم سەرپێچیانەی مافەکانی مرۆڤ:

  • دادگای کردنی بەکۆمەڵ و دیارنەمان و ون بوونی دەیەھا ھەزار لە کەسانی مەدەنی بێ چەک کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژنیان تێدابوو؛ و ھەندێک جار تەواوی دانیشتووانی گوندێک ون دەبوون و دیان نەدەمان، تەنھا لە ساڵی ١٩٨٨ دا ١٧ ھەزار کەس دیار نەماون و ون بوون.
  • بەکارھێنانی زۆری چەکە کیمیاوییەکان بە گازی خەرتەل و سارین لەسەر شارۆچکەی ھەڵەبجە چەندەھا گووندی تر کە بووە ھۆی کوژرانی ھەزارەھا کەس بەتایبەتی ژن و منداڵ.
  • لەناوبردنی بە کۆمەڵی ٢ ھەزار گوند کە لە بەڵگەنامە فەرمییە حوکمییەکانی ئەو سەردەمە دەستەواژەکانی «سوتێنراو، وێرانکراو، ڕووخێنراو و خاوێنکراو» ی بۆ بەکارھاتبوو، لەگەڵ لەناوبردنی چەندەھا شارۆچکە و ناوەندی کارگێری گەورەتر (قەزا و ناحیە). کە لە پێشتر لە ساڵی ١٩٧٥ دا، ٤ ھەزار گوند لەسەر دەستی حوکمەتی پێشووتری عێراق وێران کرابوو.
  • لە ساڵی ١٩٨٩ دا، ئەندازیارانی سوپا ھەستان بە وێرانکردنی کۆتا شارۆچکەی کوردی نزیک بە سنووری ئێران (قەڵادزێ) کە دانیشتووانەکەی ٧٠ ھەزار کەس بوو پێش ئەوەی خاپوور بکرێت و دواتر ھەموو ناوچەکە و چواردەوری بە «ناوچەی قەدەغەکراو» مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرا.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "TRIAL: Profiles". Trial-ch.org. Archived from the original on ٨ی نیسانی ٢٠١٦. Retrieved 31 August 2013. Check date values in: |archivedate= (help)
  2. ^ "Norwegian Government recognises Saddam Hussein's genocide – Justice4Genocide calls on the British Government to do the same". 21 November 2012. Archived from the original on 9 October 2016. Retrieved 26 April 2015.
  3. ^ "Is Swedish neutrality over?". 11 December 2012. Archived from the original on ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 24 April 2019. Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "Swedish Parliament recognises Saddam Hussein's genocide – Justice4Genocide calls on Britain to do the same". 14 December 2012. Archived from the original on 11 June 2017. Retrieved 26 April 2015.
  5. ^ "British parliament unanimously recognises Kurdish genocide". 1 March 2013. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 26 April 2015. More than one of |archiveurl= and |archive-url= specified (help); More than one of |archivedate= and |archive-date= specified (help)
  6. ^ "South Korea recognizes Kurdish genocide". 13 June 2013. Archived from the original on 26 April 2015. Retrieved 26 April 2015.
  7. ^ Michael Rubin, Are Kurds a pariah minority? Archived 13 June 2008 لە وەیبەک مەشین. Social Research, Spring, 2003.
  8. ^ "List of the churches been demolished by Saddam Hussein's regime" (PDF). Capiraq.org. Archived from the original (PDF) on 23 March 2017. Retrieved 31 August 2013.
  9. ^ The Crimes of Saddam Hussein – 1988 The Anfal Campaign PBS Frontline
  10. ^ Certrez, Donabed, and Makko (2012). The Assyrian Heritage: Threads of Continuity and Influence. Uppsala University. p. ٢٨٩. ISBN 978-91-554-8303-6.