عەرەباندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تەعریبەوە ڕەوانە کراوە)

عەرەباندن یان عەرەبکردن بریتییە لە چاندنی کەلتوور و داب و نەریتی عەرەبی لە ناوچەیەکی ناعەرەب لە پێناو زۆرکردنی خاکی عەرەبی،

ئاشکرایە کە عەرەبەکان یەکەم کەسی سامیی نەبوون کە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی ھاتنە دەرەوە، بەڵکو ئارامییەکان، کەنعانییەکان، ئەکەدییەکان پەلیان ھاویشت بۆ ناوچەکانی باکووری سامییەکانی وەک ئاشوورییەکان، فینیقییەکان، بابلییەکان، عیبرییەکان و ئەمۆرییەکان.

بەعەرەبکردن پاش ئیسلام[دەستکاری]

پاش ئیسلام، ھۆزە عەرەبییەکان لەژێر ئاڵای ئیسلام ڕژانە نێو بەیزەنتینییە و ساسانییەکان و مێزۆپۆتامیا، پاش چەند ساڵێک سەربازگەکان بوونە شاری گەورە زمانی ئارامیی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کە زۆر نزیک بوو لە زمانی سامیی پێشووی قەحتانییەکان و عەدنانییەکانەوە بەعەرەبی کرا، ھەرچەندە تا ئەمڕۆ چەند کەمینەیەک بە زمانی ئارامیی سەردەم قسە دەکەن.

بەعەرەبکردن لە سەردەمی نوێ[دەستکاری]

عێراق[دەستکاری]

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، سەددام حوسەین سەدان ھەزار کورد و ھەزاران ئاشووری لە کەرکووک دەربەدەر کرد و ڕایگواستن بۆ شارەکانی باشووری عێراق و بەھەمان شێوە سەدان ھەزار لە عەرەبی لە شارەکانی باشووری ئێراقەوە ڕەوانەی کەرکووک دەکرد کە خانوو و ئوتومبێل و پارەی باشیان پێ دەدرا بۆ گوزەران و کارئاسانی ژیانیان بۆ دەکرا. لەبەرنبەردا ھەموو ھۆکارەکانی ژیان بۆ کوردەکان گران دەکران و کوردەکان پێویست بوو ناویان بگۆڕن بۆ عەرەبی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەکان و کڕینی زەوی یان خانوو.

لە پێش ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان حکوومەتی عێراق ھەوڵی لەناوبردنی شاری سلێمانی دا بە دروستکردنی شارێک لە باشووری ئێراق بە ناوی سلێمانی و گواستنەوەی دانیشتووانی شارەکە بۆ شارە نوێیەکە، بەڵام شکست و لاوازبوونی ڕژێمی بەعس لە داگیرکاری کوێت و ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان ئەو ھەوڵەی حکوومەتی ئێراقی ھەڵوەشاندەوە.

لە ساڵانی ھەشتاکاندا و لە پڕۆسەی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ ھاوڵاتی بێتاوانی کورد زیندەبەچاڵ کران بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوونی کورد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]