بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاش یان جاھش (بە کوردیی باکووری: Caş، بە عەرەبی: جَحش‎، بە واتای بەچکەی کەر دێت) بە کوردە خۆفرۆشەکان دەوترێت کە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری بکەن.[١] لە ھەندێک کات جاشەکان بەشێوەی گرووپێکی چەکدار لە ھێزەکانی کوردنەژاد پێک ھاتوون و لە بەرامبەری ھێزی کوردی یان خەڵکی سیڤیلی کوردی ھاوکاریان لەگەڵ حکوومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان کردووە و کوردەکانیان کوشتووە. ئەم وشە لە چاندی گشتیی کورد، ناوەڕۆکی سوکایەتی ھەیە و بە واتای نەتەوەفرۆش و خۆفرۆش بەکاردێت. یەکێک لەو یەکەمین کەسانەی وشەی جاشی لە نووسراوەدا بە واتای سیاسی بەکار ھێناوە، ھەژار بووە، بەڵام بەر لە ئەویش ئەم وشەیە بە واتای شوێنکەوتوو و سەرشۆڕ بەکارھاتووە لە نووسراوەی کوردیدا.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

لە کارەساتی ئەنفال، کە عەلی حەسەن ئەلمەجید فەرمانی کوشتن و تاڵانکردنی کوردەکانی دابوو، یەکینەیەک لە جاشەکان پێکھاتن، کە ڕفاندنی چێڵ، پەز، بزن، پارە، چەک و تەنانەت ژنانی کوردیشیان بۆ ڕەوا بوو.[٣]

وشەی پۆلیسی جاش بە ھێزەکانی پۆلیسی ناوچەییی کوردی عێراق لە ساڵی ١٩٤٤ دەوترێت.[٤]

لە نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم، ھەندێک کورد کە ھاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکرد بە جاش دەناسران. ژمارەی جاشەکان لە شەڕی ئێران و عێراق وەکوو چارەسەرییەک بۆ پێکھێنانی ھێزی چەکدار و بەشدارکردنی کوردەکان ھەتا ساڵی ١٩٨٦ تا ١٥٠٬٠٠٠ کەس بوو. ئەم جاشانە دووبارە لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردانی باشوور، پێکھاتن.

لە سەردەمی سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران، جاش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان و لێژنەی یارمەتیدانی بندەستەکان دەوترا، کە لەگەڵ حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دامرکاندنەوەی ڕاپەرینی کوردەکانی ڕۆژھەڵات ھاوکاریان دەکرد.

لە باکووری کوردستانیش حکوومەتی تورکیا دەستەکانی جاشی پێکھێناوە کە جەردەوانیان پێ دەوترێت.

پاڵنەرەکان

[دەستکاری]

زۆربەی ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو ڕیزی ھێزەکانی باڵادەست لە کوردستان، پاڵنەر و کێشەی ئابوورییان ھەبووە. ھەروەھا تائێستا بەشێکی بەرچاو لەم کەسانە لەلایەن حکوومەتەکانی باڵادەست لە کوردستاندا پارەی زۆریان پێدراوە. بۆ نموونە لە شوباتی ٢٠٢٤، سەرۆکی دەستەی پەیوەندیدارەکانی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕای گەیاند کە ئامانجی ئەوان خەڵاتکردتی ٤٬٦٠٠ پێشمەرگەی کوردی موسڵمانە و ھەتا ئەوکات بە ٤٨٣ بنەماڵەی ئەم کەسانە وامی ١٥ ملیارد تەمەنییان داوە، کە بە دۆلاری ئەوکات دەبوو نزیکەی ٢٦٥٬٠٠٠ دۆلار.[٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
  2. ^ "زاگروس پۆست". Archived from the original on 20ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ Jonathan C. Randal, After Such Knowledge, What Forgiveness?: My Encounters with Kurdistan, 356 pp. , Westview Press, 1998, ISBN 0-8133-3580-9, p.231
  4. ^ Barzani, Masud; N. A. N. A; Barzani, Massoud (20 September 2003). Mustafa Barzani and the Kurdish Liberation Movement – Massoud Barzani – Google Books. ISBN 978-0-312-29316-1. Retrieved 2013-04-01.
  5. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 224:attempt to compare nil with number.