پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارتی ناوچە دێموکراتیکەکانەوە ڕەوانە کراوە)
پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان
Demokratik Bölgeler Partisi
ناوی کرمانجیPartiya Herêman a Demokratîk
ھاوسەرۆکانساڵحە ئایدەنیز
کەسکین بایندر
دامەزراندن٢ی ئایاری ٢٠٠٨ (بە ناوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی)
١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (گۆڕاندنی ناو)
پێشینەپارتی ئاشتی و دیموکراسی
شوێنگەی سەرەکیشەقامی باریش مانچۆ، کۆڵانی ٣٢، ژمارەی ٣٧، بالگات، ئانکارا، تورکیا
ئەندامێتی  (٢٠٢٣)decrease ٦,٧٩٦[١]
ئایدۆلۆژیامافی چارەنووس بۆ کورد
جیھانگەرایی
مافەکانی ژنان
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
سۆسیالیزمی دیموکراتیک
ھەرێمایەتی
شوێنی سیاسیچەپ
ئینتیمای نیشتمانیکۆنگرەی دیموکراتی گەلان
ھاوپەیمانی ئازادی و دیموکراسی کورد
ئینتیمای نێودەوڵەتیسۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال
مەجلیسی نیشتمانیی
گەورەی تورکیا
٢ / ٦٠٠
ماڵپەر
http://www.bdp.org.tr/anasayfa/

پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان یان دەبەپە (بە کورمانجی: Partiya Herêman a Demokratîk، بە تورکی: Demokratik Bölgeler Partisi) کە لە پێشوودا بە ناوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی یان بەدەپەیش دەناسرا٬ پارتێکی سیاسی لە باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا کە ھاوکات لەگەڵ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دامەزرا. دەبەپە لەسەر ئەگەری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ دامەزرا. لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی دەبەپە (کە ئەوکاتە ناوی بەدەپە بوو)، کە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە ئامەد بەڕیوە چوو، شارەداری پێشووی گمگم، دەمیر چەلیک وەکوو سەرۆکی گشتی دەبەپە ھاتە ھەڵبژاردن.

ھێمای پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان[دەستکاری]

ھێمای ئەم پارتە بریتییە لە دارێکی بەڕوو لە سەر زەمینەیەکی زەرد. بەڕوو لە فەرھەنگی کوردەواریدا نیشانەی خۆراگری و سووربوون و سەربەرزییە.

بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا[دەستکاری]

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ کوردەکانی تورکیا لە چوارچێوەی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دیموکراسی (بەدەپە) کە لە ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ پێکھاتبوون، توانیان بە ڕێژەی ٦%ی دەنگەکانی ھەڵبژاردن، ٣٦ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.[٢] [٣]

ڕێبەرەکان[دەستکاری]

پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش و گوڵتان کشاناک بەشێوازی ھاوبەش سەرۆکی ئەم پارتی بوون. لە سێیەمین کۆنگرەی دەبەپە لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ ھاوکات بە گۆڕاندنی ناوی پارتیەکە بە «پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان» یان «دەبەپە»٬ ھاوسەرۆکانی پارتیەکەش گۆڕاندران و ئەمینە ئاینا و کامێران یوکسەک بوون بە ھاوسەرۆکانی تازە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Demokratik Bölgeler Partisi" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Court of Cassation. Retrieved May 28, 2022.
  2. ^ (به‌ده‌په‌) ده‌بێته‌ خاوه‌نی‌ (36) كورسی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا - ماڵپەڕی ھەواسان[بەستەری مردوو]
  3. ^ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كۆتایی‌ هات و پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنا - ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ مەدنووچە: بەدەپە نوی خۆ گۆڕاند: پارتی ھەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە)، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردانەوە لە ٥ی کانوونی یەکەم.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]