کۆنگرەی دیموکراتی گەلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (ھەدەکە)
Halkların Demokratik Kongresi, HDK
ناوی کرمانجیKongreya Demokratîk a Gelan
وتەبێژسەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو
دامەزراندن١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
پێشینەبلۆکی کار، دیموکراسی و ئازادی
باڵی سیاسیپارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)
ئایدۆلۆژیاسۆسیالیزمی دیموکراتیک
دژە سەرمایەداری
مافی کەمینەکان
شوێنی سیاسیچەپ
ئینتیمای نیشتمانیھاوپەیمانیی کار و ئازادی
ڕەنگەکان     مۆر
ماڵپەر
halklarindemokratikkongresi.net

کۆنگرەی دیموکراتی گەلان یان بە کورتی ھەدەکە (بە تورکی: Halkların Demokratik Kongresi, HDK) یەکێتییەکە لە چەندین بزووتنەوە و ڕێکخراو و حیزبی سیاسیی چەپ لە تورکیا کە ئامانجی دووبارە دروستکردنەوەی سیاسەتی تورکیا لە بنەڕەتدایە و نوێنەرایەتیی تاکە ستەملێکراو و بەھرەکێشیکراوەکان دەکات کە ڕووبەڕووی جیاکاریی نەتەوەیی، ئایینی یان ڕەگەزی بوونەوە. کۆنگرەی دیموکراتی گەلان دژە سەرمایەدارییە و لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ پێکھێنراوە. چەندین کۆنفرانسی ڕێکدەخات و کۆنگرەی فەرمی دەبەستێت. لە ساڵی ٢٠١٢ کۆنگرە پارتێکی نوێی دامەزراند کە وەک باڵی سیاسی خۆی کار بکات، ئەویش پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بوو. ھەروەھا یەکێتییەکی ھاوشێوە لە گرووپە چەپەکان بە ناوی بزووتنەوەی یەکگرتووی حوزەیران لە ساڵی ٢٠١٤ پێکھێنرا. [١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]