گوڵتان کشاناک
ڕواڵەت
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| گوڵتان کشاناک | |
|---|---|
| لە پۆستدا بووە ٣١ ئازاری ٢٠١٤ – ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ | |
| پێشینە | عوسمان بایدەمیر |
| پاشینە | Cumali Atilla |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٥ی ئایاری ١٩٦١ خارپێت |
گوڵتان کشاناک لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦١ لە خارپێت، کوردێکی زازاییە و هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی یە.[١]، لە ئیزمیر لە زانکۆی ئیجە لەبەشی ڕاگەیاندن خوێندوویەتی و دواتر کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە ڕۆژنامەی جۆراوجۆر کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ توانی وەک پاڵێوراوێکی سەربەخۆ و بە پشتگیری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری دیاربەکرەوە سەرکەوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا، یەکەم کاری کشاناک ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک بوو بۆ ڕێدان بە زمانی کوردی لە شوێنە گشتیەکاندا. لە ۲٥-۱٠-۲٠۱٦ەوە تا ئێستا زیندانی کراوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەسەر تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە.
سەرچاوە
[دەستکاری]پەراوێز
[دەستکاری]- ↑ "ماڵپەڕی سبەی" ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گوڵتان کشاناک تێدایە.