بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولڵا مەحموود محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٠) ناوی تەواو ( عبدالله محمود محمد سان احمد ) لە دایكبووی ساڵی ۱۹۷٠ لە گوندی گوڵەخانە سەر بە ناحیەی خورماڵ ، لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، عەبدولڵا حاجی مەحموود ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨.

عبدالله حاجی محمود لە پەرلەمان نوێنەری ( پێشمەرگە و كشتوكاڵ ) بووە ، بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوو. پاشان لە كۆنگرەی ٥ بووە جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان. ھەروەھا سەرۆکی یانەی وەرزشی بەختیارییە. بڕواننامەی ئامادەیی ھەیە.[١]

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بەدوای ناکۆکییەک لەگەڵ محەممەد حاجی مەحموود کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەستێپێکرا، لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جیا بۆیەوە و دواتر ( بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عیراق )ی زیندووكردەوە كە ئەم بزووتنەوەیە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۷٦ ، و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق مۆڵەتى بە حزبەکە دا.[٢] [٣]

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]