کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ٢٤ی ئایاری ١٩٩٩ |
وێبگە | http://www.knc.org.uk/ |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یان کەنەکە چەترێکە بۆ ٣٨ پارت و هێز و ڕێکخراوی کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستان کە بۆ یەکڕیزیی و یەکێتیی نەتەوەیی کورد تێدەکۆشێت.[١]
مێژوو[دەستکاری]
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ٢٤ى گوڵانى ساڵى ١٩٩٩ لە وتوێژێکى گشتى بە ئامادەبوونى ٧٠٠ نێونەر و میوانى کورد و بیانی لە شارى ئەمستەردامى پایتەختى ھۆڵەندا وەکو دامەزراوەیەکی سیاسی کە لە سەر دەسپێشخەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیەندرا. ئەم دامەزراوەیە لە شێوەى پەرلەماندایە بۆ گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەنی دوو سەرۆکە واتا بە شێوەی ھاوسەرۆکی بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان پیاوە. کەنەکە باوەڕى وایە ھەموو خەڵکى کوردستان بە سەرجەم ئایین و جڤاک وەکو ھەموو گەلانى تر جیھان مافى خۆیەتى مافى چارەیخۆنووسینى خۆى دیارى بکات، ھەروەھا باوەڕى وایە بەڕێگا دیموکراسی ھەروەک لە بەرنامەى ئەو دامەزراوە دیاریکراوە، پاراستنى ستراتیژى بە ئاشتى و ھاوکارى و رێکخستنى کورد بە ڕێگاى دیموکراسی بخنە نێو بەرنامەکانى خۆیان لە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا.