ئینستیتوتی خوێندنی کوردی-بەرلین
ئینستیتووتی خوێندنی کوردی (بە ئەڵمانی: Institut für Kurdische Studien) ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆیی چاندی و زانستی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە کە لە بواری زمانی کوردی و مێژوو، چاند و ھونەری کوردەکان چالاکی دەکات. دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی «فەریاد فازل عومەر»ە کە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد لە زانکۆی فڕایی بەرلینە.[١]
ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بایەخدانەوە بە زانست و لێکۆڵێنەوە زانستییەکانی پەیوەست بە نەتەوەی کورد و گەیاندنی بەرھەمەکانی عەقڵی کورد لە ڕێگای زمانە ئەورووپییەکان و بە تایبەت زمانی ئەڵمانی بە خەڵکانی ئەورووپی ئامانجی خۆی زانیوە.[١]
ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بە ھاوکاری لەگەڵ ئینستیتووتی زمانە ئێرانییەکانی زانکۆی فڕایی بەرلین لە بواری فێرکاری و لێکۆڵێنەوە لەسەر زمانی کوردی و ھەروەھا سەبارەت بە مژارەکانی پەیوەست بە چاندی کوردی وەکوو مێژووی کوردەکان، ھونەر، مۆسیقا، وێژە و ... چالاکە و بەرھەمە زانستییەکانی خۆی بڵاو دەکات.[١]
مێژوو
[دەستکاری]ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ئەکادیمیسیەنەکانی زانکۆی فڕایی بەرلین دامەزرا. دواتر و لە ساڵی ١٩٩٥ ەوە لە باری یاسایی وەکوو پەیمانگەیەکی سەربەخۆ بۆ سوودی گشتی ناونووسکرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ئینستیتووتی خوێندنی کوردی-بەرلین: ئێمە کێین؟ (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |