یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستان
ناوی ئینگلیزیDemocratic National Union of Kurdistan
ناوی کورتکراوە بەکوردییەنەدەکە
دامەزرێنەرغەفوور مەخمووری
دروشمکوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو و دیموکرات[١]
دامەزراندن٢١ی ئازاری ١٩٩٥
شوێنگەی سەرەکیھەولێر، شەقامی شەست مەتری، چوارڕیانی ئەلبان، نزیک بارەگای ئاسایشی گشتی.[١]
ڕۆژنامەمیدیا، ئازادی قەرەچوغ، دەنگی مەخموور، ئاڤێستا، سەربەخۆبوون، گۆڤاری قەرەچووغ
ئایدۆلۆژیانەتەوەخوازیی کوردی
ئینتیمای نیشتمانینەتەوەخوازیی کوردی، گەل
ماڵپەر
YNDK.com

یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستان بەکورتیی یەنەدەکە حیزبێکی باشووری کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن غەفوور مەخموورییەوە دامەزراوە. ئامانجی حیزبەکە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییە کە لەھەرچوارپارچەی کوردستان پێک ھاتبێت. رێکخراوێکی نەتەوەیی سیاسی جەماوەری‌و یەکێتییەکی ئارەزوومەندانەیە بۆ تێکۆشەران و نیشتمانپەروەرانی کوردستان، کە ھاوبیری و ھاوخەباتی لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و یەکێتی خاکەکەی و ئازادی گەلەکەی بەپێی رێڕەوێکی زانستییانەی ھاوشانی خەباتی دیموکراتییانەی سەرچاوە گرتوو لەمافی چارەنووسی گەلان و مافەکانی مرۆڤدا کۆیان دەکاتەوە. حیزبەکە بەشێک بووە لە لیستی کوردستانی لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٥ی کوردستاندا و ١ کورسیی بەدەست ھێناوە لە پەرلەمانی کوردستاندا.[١]

کۆنگرەکان[دەستکاری]

تا ئێستا پێنج کۆنگرەیبەستاوە، بەم شێوەیە:

  1. کۆنگرەی یەکەمی لە رۆژانی ١٧-١٩ی ئازاری ١٩٩٥ لە عەنکاوە، ھەولێر بەستووە.
  2. کۆنگرەی دووەمی لە رۆژانی ٥-٧ی مایسی ١٩٩٦ لەشەقڵاوە بەستووە.
  3. کۆنگرەی سێیەمی لە رۆژانی ١٠-١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ لەشاری ھەولێر بەستووە.
  4. کۆنگرەی چوارەمی لەرۆژانی ١٠-١١ی شوباتی ٢٠٠٢ لەشاری ھەولێر بەستووە.
  5. کۆنگرەی پێنجەمی لە رۆژانی ١٢-١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە شاری ھەولێر بەستووە.

ئامانج[دەستکاری]

  1. سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستان و رزگار کردنی لە ھەموو دەسەڵاتێکی داگیرکەر.
  2. دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی یەکگرتوو کە لەبریاری سیاسی و سیستمی ئابووریدا خاوەنی سەربەخۆیی خۆی بێت.
  3. چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراتیەت و دادپەروەری و سەروەری یاسا.
  4. رەخساندنی ھەل و مەرج بەشێوەیەکی یەکسان لەبەردەم ھاووڵاتیانی کوردستاندا بێ گوێدانە ئینتمایی نەتەوەیی و مەزھەبی.
  5. دابینکردنی ھەموو مافێکی شەرعی، سیاسی و ئیداری و رۆشنبیری بۆ نەتەوەکانی تری سەر خاکی کوردستان.
  6. خەبات دەکەین بۆ گەڕانەوەی خاکی کوردستانی سۆری بندەستی ئەرمێنیا و ئازربایجان بۆ سەر خاکی کوردستان.
  7. جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و راپەراندن و دادوەری لەیەکتری.
  8. بەکردەیی کردنی دۆزی ڕەوای کورد بە دۆزێکی جیھانی.
  9. دیاریکردنی ستراتیژێکی یەکگرتوو لەنێو باڵە سیاسییەکانی کوردستاندا.
  10. نەھێشنی ئەو زاراوانەی کە مانای لکاندنی کوردستان بەوڵاتانی داگیرکەر دەبەخشن و قەدەغە کردنیان لە بەرکاھێنانیان لەنێوان ھەڤاڵان و راھێنانی تاکەکانی کورد لەسەر بەکار نەھێنانیان.
  11. داڕشتنی دەستوورێکی تایبەت بە کوردستان و خستنەڕووی بۆ ئەوەی گفتوگۆی جەماوەری و راپرسی لەسەر بکرێت.
  12. دابینکردن و بەرز کردنەوەی ئاستی بژێوی گەلی کوردستان و بەکارھێنانی داھاتەکانی حکومەتی باشووری کوردستان بۆ ئەم مەبەستە.
  13. دابین کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گەلی کوردستان
  14. کار کردن بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرتاسەری کە تەواوی باڵە سیاسییەکانی کوردستان تیادا بەشداری بن.
  15. ھەوڵدان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو بڕیارە نێودەوڵەتییانەی کە ھەل و مەرجی تایبەتی باشووری کوردستان لەبەرچاو دەگرن.
  16. ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی بەرەیەکی سیاسی کوردستانی یەکگرتوو.
  17. بەرەنگار بووەنەوەی ھەموو ھەوڵ و پیلانەکانی رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆ بەعەرەبکردن و بەفارسکردنی و بەتورککردن و سڕێنەوەی مۆرکی نەتەوەییمان.

سەرکردایەتی و پێکهاتەی کارگێڕیی[دەستکاری]

سەرکردایەتی "یندک" لەدەسەڵاتە ھەڵسووڕێنەرە باڵاکانی "یندک" ـە، بۆ ماوەی نێوان دوو کۆنگرە لە سکرتێری گشتی و ٨ ئەندامی ھەمیشەیی و ٢ ئەندامی یەدەگ پێکدێت.

ڕێژەی کۆتای ژن لەسەرکردایەتی[دەستکاری]

رێژەی کۆتا بۆ ژنان نییە و لەھەموو ستافەکانی کاردەکەن و دەتوانن بۆ لێپرسراویەتی ھەر پۆستێک خۆیان کاندید بکەن.

سکرتێری گشتی[دەستکاری]

دەسەڵاتەکانی سکرتێری گشتی

  1. بەرپرسیار یەکەمی "یندک" ەو بەرپرسیارە لە چۆنیەتی بەرەو پێشەوەبردنی خەبات و چارەسەرکردنی ھەر گرفتێک کە دیتە پێش "یندک".
  2. دوا واژۆ (تصدیق) ی ھەر پرۆتۆکۆل و رێککەوتنامەیەک لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا بۆ ئەو دەمێنێتەوە و لێی بەرپرسیارە.
  3. ھەر لێدوانێکی رەسمی کەناوی "یندک" ەوە بدرێ لەھەر مەسەلەیەکدا راستەخۆ بۆ ئەو دەمێنێتەوە و لێی بەرپرسیارە.
  4. سەرپەرشتی تەواوی کۆبوونەوەکانی مەکتبەی سیاسی و کۆمێتەی سەرکردایەتی دەکات.
  5. لە کاتی بەرامبەی دەنگەکاندا سکرتێری گشتی لەھەر لایەک بێت ئەو لایە دەیباتەوە.

ئەرکەکانی سەرکردایەتی[دەستکاری]

  1. ئەو راسپاردە و و بڕیارانەی کە کۆنگرە دەری دەکات جێ بەجێی دەکات و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆیش لێپرسراوە لە ئەنجامدانی.
  2. دیاریکردنی ھەڵویستی "یندک" بەپێی بنەمای سیاسیی کۆنگرە.
  3. بڕیاردان لەسەر ھەیکەلی رێکخستنی "یندک" و پیگەیاندنی کادیران و پێشخستنیان.
  4. دیاری کردنی پەیماننامەی بەرەیی لەگەڵ حیزبەکاندا بەپێی بڕیارەکانی کۆنگرە.
  5. ھەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی"یندک".

مەکتەبی سیاسی[دەستکاری]

مەکتەبی سیاسیی لە چوار ئەندام و سکرتێری گشتیی پێکدێت. ئەرکەکانی:

  1. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەو کۆمێتەی سەرکردایەتی.
  2. سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی رێکخستن.
  3. ئامادەکردن و پێشکەشکردنی راپۆرتی دەوری بۆ کۆبوونەوەکانی کۆمێتەی سەرکردایەتی

مەکتەبە ناوەندییەکان[دەستکاری]

  1. مەکتەبی ناوەندی راگەیاندن
  2. مەکتەبی ناوەندی رێکخستن
  3. مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان
  4. مەکتەبی ناوەندی دارایی

پێکهاتە و ئەرکی ڕێکخستنەکان[دەستکاری]

ھەڕەمی رێکخستن "یندک" لە خوارەوە بۆ سەرەوە بەم شێوەیە پێکدێت:

شانە[دەستکاری]

خانەسەرەکییەکانی رێکخستنی "یندک"ە لەسەر بنچینەی شوێنی کار و دانیشتن دادەمەزرێ‌، سنووری کارەکانی خۆی لەمانە دەگرێتەوە:

  1. سیاسەتی "یندک" بڵاو دەکاتەوەو جەماوەر جۆش دەدات.
  2. رێکخستنی جەماوەر وراوێژکردنیان بەپێی بڕیارەکانی "یندک" و ئامانجەکانی "یندک" شیان پێبناسێنێ.
  3. گرنگیدان بەڕای جەماوەرو ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گیرو گرفتەکانیان.
  4. بڵاوکردنەوەی ئەدەبیات وبڵاوکراوەکانی"یندک".
  5. کۆبوونەوەی ھەفتانە خۆی ئەنجام بدات و دانیشتنەکان بەرز بکاتەوەو دارایی خۆی بەلێژنە لێپرسراوەکان بگەیەنێت.
  6. گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەدا بکات کە داوای بوونە ئەندام دەکەن و متمانەیان پێبدات و بیان پاڵێوێت.
  7. ھەر ئەندامێک لە شانە لێپرسراوە لە چالاکییەکانی شانەی خۆی بەھاوکاریکردن لەگەڵ ئەندامانی تردا.
  8. ھەر شانەیەک لە ٣-٥ ئەندام پێکدێت و لێپرسراوێکی دەبێت.

پۆڵ[دەستکاری]

لە ٣-٥ شانە پێکدێت و لێپرسراوێتیی دەدرێتە دەست ئەندامێکی ڕێکخراو، بەرپرسیشە کە ھەفتانە ڕاپۆرت بۆ رێکخراو بەرزبکاتەوە.

ڕێکخراو[دەستکاری]

لە ھەر گوند یا گەڕەکێک لە ٣ ئەندام ٢ یەدەگ پێکدێت و سەرپەرشتیی ٣-٥ پۆڵ دەکات و لێپرسراوێتی دەدرێتە دەست ئەندامێکی ناوچە و بەرپرسیشە کە ١٠ رۆژ جارێک ڕاپۆرت بۆ ناوچە بەرز بکاتەوە.

ناوچە[دەستکاری]

لەھەر ناوچەیەک یا شارۆچکەیەک یا قەزایەکدا لیژنەیەکی رێکخستن لە ٣ کارگێڕ و ٢ ئەندام پێکدێت و چالاکییەکانیشی لە سنووری دەسەڵاتی خۆیدا ئەنجام دەدات. لێپرسراویشە بەرامبەر ھەرێم و راپۆرتەکانی ١٥ رۆژ جارێک بۆ ھەرێم بەرز دەکاتەوە.

ھەرێم[دەستکاری]

لەسەر ئاستی پارێزگایەک لە ٤ کارگێڕ و ٢ ئەندام پێکدێت (بەڕەچاوکردنی چڕیی دانیشتوان و فراوانی ناوچەیەکی جوگرافی پێکدێت). بەپێی سنووری بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی باڵای هەیە و لێپرسراوە بەرامبەر بە مەکتەبی ناوەندی رێکخستن و لێپرسراوێتی ھەرێمیش دەدرێتە دەست ئەندامێکی کۆمێتەی سەرکردایەتی. ئەمانەش جێبەجێدەکات:

  1. سەرکردایەتیکردنی چالاکییەکانی "یندک" لە بواری سیاسیی و رێکخستن و جەماوەری (لە سنووری بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی خۆیدا).
  2. چالاکییەکان بەپێی ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی توانای کەسایەتی بەسەر ئەندامانی دابەش دەکرێت.
  3. راپۆرتە دەورییەکانی ھەر ٣٠ ڕۆژ جارێک بۆ مەکتەبی ناوەندی رێکخستن بەرز دەکاتەوە.

مەکتەبی ناوەندی رێکخستن[دەستکاری]

دەزگایەکی ناوەندییە بۆ سەرپەشتیکردنی سەرجەم رێکخستنەکان و لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و سێ ئەندامی کارگێڕ پێکدێت و بەرپرسیاریشە بەرامبەر ھەموو دەزگاکانی سەرووی خۆی.

ئەرک و دەسەڵاتەکانی[دەستکاری]

  1. سەرپەرشتی ھەموو رێکخستنەکان دەکات و لێپرسراویشە بەرامبەر تۆکمەیی و گەشە کردنی رێزەکانی رێکخستن و مافی ھەر پێشنیارو داواکارییەکی گونجاوی ھەیە بۆ ئەم مەبەستە بۆ سەرووی خۆی بەرزبکاتەوە.
  2. بەڕاگۆڕێنەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسی ھەرێمەی کە کۆمێتەی سەرکردایەتی رایدەسپێرێ بۆی ھەیە دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی دابنێ.
  3. مافی پێشنیارکردنی ھەیە، لە گۆڕینی بەرپرسی ھەرێمەکان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمێتەی سەرکردایەتی دا.

بارەگاکان و سنووری کار[دەستکاری]

سنووری جوگرافی کار[دەستکاری]

لەھەموو کوردستان کارو چاڵاکی خۆی دەکات.

بارەگاکان[دەستکاری]

رێکخراوە جەماوەرییەکان[دەستکاری]

  • بزووتنەوەی ژنانی نەتەوەیی کوردستان "BANK"
  • یەکێتی خوێندەڤانانی نەتەوەیی کوردستان "YXNK"

دەزگاکانی راگەیاندن[دەستکاری]

رۆژنامەکان[دەستکاری]

گۆڤارەکان[دەستکاری]

ڕادیۆ[دەستکاری]

پێگە و ڕۆڵی سیاسیی یندک[دەستکاری]

  • بەشداری سێ ھەڵبژاردنی کردووە
  • لەزۆربەی کۆنگرەو کۆنفرانسە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەشداربووە و ڕوانینی خۆی خستۆتەڕوو.
  • لە لیستی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی کردووە لەھەمان کاتدا لەگەڵ پارت و لایەنی تریش بەلیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنی کردووە.
  • لەھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥ لە پەرلەمانی کوردستان کورسییەکی بەدەستھێناوە.
  • پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لەگەڵ زۆربەی ھەرەزۆری ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی ئاسیای ناڤین و کوردانی وڵاتانی عەرەبی و نووسەران و رۆشنبیران و رەڤەندی کورد لە دەرەوەی وڵات ھەیە.
  • کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: بۆ خۆئامادەکردنی کوردان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و داڕشتنی ستراتیژێکی نەتەوەیی بۆ بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان داواکارە کەوا کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرتاسەری بۆ تەواوی ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ھەموو بەشەکانی کوردستان ببەسترێت و بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی ھەر بەشێکی کوردستان ستراتیژێکی نەتەوەیی یەکگرتوو بۆ قۆناخی داھاتووی خەباتی گەلی کوردستان دابڕێژرێت، ئەمەش بە ئەرکی بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەبات دەزانێت و پێیوایە دواخستنی ئەم کارە نەتەوەییە زیانێکی زۆر بە دۆزی کورد دەگەیەنێت، لەم پێناوەدا کاری زۆری کردووە و ئامادەی ھەر جۆرە ھاوکاری و پشتگیرییەک بووە.
  • بەشداری حکوومەتی کوردستان و عێراقی نەکردووەو زیاتر وەکو ئۆپۆزسیۆن کاری کردووە و توانیویەتی پەنجە لەسەر کەموکوڕییەکان دابنێ‌, لەھەمان کاتدا بەمەبەستی چاکسازی و سیستماتیک کردنی دەزگا و دامەزراوەکانی کوردستان بەرنامە و پرۆژەی دەوڵەمەندی لەھەموو بوارەکان پێشکەش بە دەسەڵات کردووە.

هەڵوێست و بیروڕای سیاسیی[دەستکاری]

ھەڵوێستی سەبارەت بە سیاسەتی گشتی باشووری کوردستان[دەستکاری]

پەرلەمان و حکوومەتی کوردستان بە دەسکەوتی ھەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت، بۆیە پاراستنیشی بە ئەرکی ھەموو تاک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەزانێت و پێیوایە کە دەبێت حکومەتی کوردستان حکوومەتی ھەموو خەڵکی کوردستان بێت و بەچاوی یەکسان سەیری ھەموو لایەک بکات و دوور بێت لە دەستێوەردانی حیزبی. وای دەبینێت کە حکوومەتی کوردستان حکوومەتێکی بنکە فراوان بێت و ڕەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و نەتەوەیی کوردستان بێت و بۆ ئەوەی بەھەق ببێتە نوێنەری ھەموو چین و توێژەکانی خەڵک، بۆئەمەش پێویستە نوێنەری ھەموو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، ھەروەھا سیستماتیککردن و بەدامەزراوەییکردنی دەزگاکانی حکومەت بە فاکتەری سەرکەوتنی حکومەت دەزانێت.

وای دەبینێت کە پێویستە دەسەڵاتی کوردستان لە داڕشتنی سیاسەتی گشتیدا راوێژ بەھەموو لایەنەکان بکات، بۆئەوەی سیاسەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دابڕێژێت و ھەموو لایەکیش ھەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

بۆچوونی سەبارەت بە پەیوەندی حزبەکان لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان[دەستکاری]

سیاسەتی ئەوەیە کەوا پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان نەبەستێت و پێیوایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێت پەیوەندییەکان لە رێگەی حکوومەتی کوردستانەوە بێت نەک حیزبەکان، لەبەرئەوەی پەیوەندی حکوومەتەکان دەبێ لەگەڵ حکوومەت بێت نەک حیزبەکان.

بۆچوونی سەبارەت بە کێشە ھەڵواسراوەکانی حکومەتی ناوەندی[دەستکاری]

پێیوایە حکومەتی ناوەندی کار ناکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی لەگەڵ کوردستان، مێژوویش ئەوەی سەلماندووە کە ھیچ دەسەڵاتێکی عەرەبی لە عێراقدا ئامادە نییە کەرکووک و ناوچە بەعەرەبکراوەکانی دیکە بگەڕێنێتەوە سەر کوردستان، بۆیە دەبێت سەرکردایەتی کوردستان بیر لە رێگە چارەی دیکە بکاتەوە بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانە تا دەگاتە بەکارھێنانی ھێزیش، لەبەرئەوەی ساڵانی رابردوو ئەوەیان سەلماند کە لە رێگەی یاسایی و دەستوورییەوە ئەو ناوچانە ئازاد نابن و ناگەڕێنەوە سەر کوردستان، بۆیە دەبێت خۆمان کار بکەین و ئەو ناوچانە ئازاد بکەین و بیانگەڕێنینەوە باوەشی کوردستان.

بۆچوونی سەبارەت بە سیاسەتی گشتی لە عێراق و سیاسەتی دەرەوەی[دەستکاری]

بە باوەڕی عێراق لەم کاتەدا لە قەیرانێکی گەورەدایە و ئەو عەقڵییەتەی ئێستای حوکمی عێراق دەکات عێراق بەرەو دکتاتۆرییەت دەبات و ئەوەش قبوڵ ناکرێت و عێراق بەرەو ھەڵوەشانەوە دەبات، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی کوردستان خۆی بۆ ئەو ئەگەر و پێشھاتانە ئامادە بکات کە دێنە پێشەوە، بۆئەوەی سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت و سەربەخۆیی کوردستان رابگەیەنێت. ئێستاش لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی ڕۆژهەڵاتی ناویین کات گونجاوە کە بەو ئاراستەیەدا کاربکەین.[١]

سەرچاوە[دەستکاری]