دۆڵمازەڵە
دۆڵمازەڵە
Dollmazala | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دووکان |
ناحیە | ناحیەی دووکان(ناوەند) |
بەرزایی | ١١٦٩ مەتر (٣٬٨٣٥ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
دۆڵمازەڵە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی دووکان(ناوەند)، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
دۆڵمازەڵە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێدەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەیدان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دۆڵەبی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ.گوندی دۆڵمازەڵە
مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆهەزارەی پێش زایین
پێگەی جوگرافیای دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوکان پێشتر سەر بە ناحیەی سورداش بووە بەڵام لەئێستادا سەر بە قەزای دوکانە و هاوسنورە لەگەڵ
گوندە کانی
(پە ڵکۆ -کویرەکانی-سێدەر-دوڵەبی -قۆمەرغان -قەرانگوێ -قەڵم پاشا -
جوبڵاخ )
ڕوبەری نزیکی ٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دوو سەرچاوەی ئاوی هەیە، پێشتر هەر سەرچاوە یەک دێیەکی لێ بووە بۆ نموونە:
1-باسکەنجان دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی وناوی باسکی گە نجان بووە . دانیشتوانی لێ بووە ئێستاش ئاسەواریان ماوە بە هەرهۆکارێک بێت چوڵیانکردووە.
2- دێی دۆڵەبەگ بووە کە دەکاتە کانی دۆڵمازەڵەی ئێستا تازەترە لە باسکەنجان و ئاوەدانی لێ بووە.
ئەم بەرە بابە ئێستا لە دوڵمازەڵەن کوڕانی (کوێخامصطفی )ن، کەباپیرەی گەورەی هەموو دۆڵمازەڵەن بەناوەکانی (احمد و قادر) لە بنەڕتدا لەگەرمیانەوە هاتوون، لە گوندکانی تیمار و ترشاوای نزیک سەنگاو بوون، (مصطفی بگ )لە تیرەی علی بەگی جافە کە ئێستا ئاڵی بە گی جافیان پێدەڵێن لە بەگزادەکانی جافی جوانرۆ و شاهۆن کە خزمایەتییان لەگەڵ سادات و شیخە کان هەبووە پە یوەندییەکی باشیان لە تەواوی سنورەکەدا هەبووە.
گوندی دۆڵمازەڵە لە ساڵی 1957 ز 217 کەس لێی نیشتەجێبووە بەڵام بەهۆی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1988 کە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە و خەڵکەکەی ڕاگوێستراوە بۆ ئەو گوندانە:(کورداوا،خەلەکان،کانی شێران،سەکران،سوسێ،رکاوا،هەنجیرە،گەڵنیری،باڵەکایەتی،پێسپیان،بالیسان).
جوگرافیا
[دەستکاری]دۆڵمازەڵە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێدەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەیدان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دۆڵەبی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ.[٣][٤][٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- گوندەکانی سلێمانی
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی