دارۆخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دارۆخان
Darokhan
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پێنجوێن
ناحیەناحیەی گەرمک
بەرزایی
١٣٤٥ مەتر (٤٬٤١٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥۳۱
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

دارۆخان گوندێکە، کەوتووەتە ناوچەی شلێر ـ ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

مێژووی دارۆخان بەپێی شوێنەوارە مێژووییەکانی وەکوو نووسراوە کۆنەکان و قەڵا و سکە و پەیکەر و قەبرستانە جۆربەجۆرەکانی دەوروبەری، مێژووی ژیانی مرۆڤ لە دارۆخان بۆ چەندین سەردەم دابەش دەبێت:

۱ سەردەمی ساکەکان و تەوتەم پەرستی/ لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمدا چەندین پەیکەری بچووک دۆزرانەوە، کە لە شێوەی ئاژەڵی ئەفسانەیی (دێو)ەکان دروستکرابوون.[4]

۲ سەردەمی ئاینی زەردەشتی / پاشماوەی چەندین قەبرستانی زەردەشتی تاکوو ئێستا لە دارۆخان، کە پاشماوەی مردووەکانیان لەناو گۆزە و گڵینەی زۆر پتەو گەورەدا داناوە؛ وەکوو گردی پیر میکائیل لە ناوەڕاستی گوندەکە و گردی پیرەقۆتینە لە باشووری گوندەکە. لەم ساڵانەشدا چەندین گۆزە لەو قەبرستانانەدا دەرهێنراون و خەڵکی بەرووبوومی دانەوێڵەی تێدا هەڵدەگرن. بەداخەوە لە قەبرستانێکی بچوکی مێژوویی نزیکی گوندەکەدا، ناسراو بە "لاگرد" (کە لە شێوەی هەڕەمێکی خڕدا بە ڕیزە بەردی چین لەسەر چین درووستراوە)، لەلایەن خەڵکییە هەڵدرایەوە و وێرانر کرا. لە قەبرێکیدا بە قوڵایی چوار مەتر، سندوقێکی نزیک یەک مەتر بە یەک مەتر درۆزرایەوە، کە بەهۆی کۆنیییەوە پۆرکابوو. لەو سندوقەدا کتێبێکی تێدابووە، بەڵام کتێبەکەش بەهۆی ناشارەزایی لە مامەڵەکردن و هەڵگرتنی پارچەی شوێنەواریدا، هەر زوو پارچە پاچە بوو. بەمەدا دیارە دارۆخان سەردەمی ئیمپاتۆریی مادەکانشی بینیووە، چونکە مادەکان بوون بۆ یەکەمجار لە ناوچەکەدا، پێنووس و تێنووسی پارچە چەرمییان بۆ نووسین و تۆمارەکانیان بەکار هێناوە.[5]

۳ سەردەمی ئاینی جولەکە / پاشماوەی قەبرسانێکی کۆنی جولەکە لە باکووری دارۆخاندا بەرچاو دەکەوێت.

٤ سەردەمی ئاینی مەسیحی / لە تەنیشتی شوێنکەوتووانی ئەو ئاینانە، لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای دارۆخاندا، دەشتێک هەیە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن، دەشتی فەقێ یەسو (بە ئەگەری زۆرەوە ئەو یەسوە کورتراوەی ناوی یەسوعی مەسیحی بێت.) لەم ساڵانەی دووای ڕاپەڕینی 1991ی خەڵکی کوردستان، لەکاتی زەوی کێڵانی جوتیارانی ناوچەکەدا و بۆ یەکەمینجار بەکارهێنانی تراکتۆری زەوی کێڵان لەو پارچە زەوییە، چەند قەبرێک دەرکەوتن، کە تێیاندا خاچی مەسیحی لە مس درووسترکراوی تێدا بووە.

٤ سەردەمی هاتنی ئاینی ئیسلام / لە دەوروبەری گوندەکەدا چەند نەزرگە/شەخس هەیە، کە پێیان دەڵێن قەبری ئەسحابەی شەهیدەکان. خەڵکی گڵی سەر قەبرەکانیان بۆ نەخۆشییەکانی پێست بەکار دەهێنێت.

٤ سەردەمی مەغۆلەکان / پاشماوەی دوو قەڵای شوێنەواری لە دەشتی دارۆخاندا هەن، بە تەنیشتی یەکێکیاندا پارچە زەوییەکی گەورە هەیە، کە تاکوو ئێستاش خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن "بازاڕەکە" لەم پارچە زەویەدا سکەی پارەی زیویی دۆزراوەتەوە، کە مۆری دەوڵەتی ئیلخانی پێوە بووە. هەر بەم هۆیەش دەکرێت یەکێک لە ڕیشەی ناوی گوندی دارۆخان بۆ وشەی دارۆغا یان دارۆغان بگەڕێتەوە، کە بە واتای کاربەدەست یان کاربەدەستەکان دێت لە دەوڵەتی ئیلخانیدا. چونکە زمانی ئاخاوتنی ئیلخانیش لە خێزانە زمانییەکانی ئارامی ناوچەکە بووە.[6]

جوگرافیا[دەستکاری]

دارۆخان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی لێوان و لە باشوور لەگەڵ گوندی لەنگەدێ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کانی دارۆخان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی وێنە، گەرمک.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١]


  1. ^ تفضلی, احمد (1378). تاریخ ادبیات ایران پیش از ایسلام. تهران: انتشارات سخن. ISBN 978-964-372-469-6.

٥. ↑ ئەحمەد مەحوود عەلی (۲۰۰٥) مێژووی پێنجوێن لە ئاوێنەی ڕۆژگاردا. سلێمانی

٦. ↑ ئەحمەد مەحوود عەلی (۲۰۰٥) سەرچاوەی پێشوو