بەرەی کوردستانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێمای بەرەى كوردستانى

بەرەی کوردستانی لە (٨) حیزبی باشووری کوردستان پێکھاتبوو ئەوانیش: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، پاسۆک، پارتی گەل، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیووعیی کوردستان-عێراق، لە ڕۆژی ٢ی ئایار ساڵى ١٩٨٨ راگەیەندرا. مەبەست لە پێکھێنانی بەرەی کوردستانی کارو خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە عێراق کە لەو سەردەمە دا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرامبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی. ڕاگەیاندنی ئەم بەرەیش لەکاتێکدا بوو کە لەدوای پرۆسەیەکی ٧ قۆناغی لە باشووری کوردستاندا لە ژێر چەپۆکی داگیرکاری بەعس بە ناو پڕۆسەی ئەنفال زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ کوردیان زیندەبەچاڵ کرد و سەدان گوند و لادێ و شارۆچکەی کوردستانیان وێران کرد و دەیان ھەزار کەسیان ئاوەرەی ئۆردووگا زۆرەملێکانی خۆیان کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ئازاد مستەفا: کورتە باسێکی بەرەیی کوردستانی، دەزگای چاپەمەنی شەھید فەرھاد ،سوێد، ١٩٨٨.