ئازاد مستەفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەمە مستەفا ناسراو بە ئازاد مستەفا (١٩٤٨ لە گوندی بارزان - ١٩٨٩ لە سوید) سیاسەتوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان و سکرتێری گشتیی پاسۆک بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

حەمە مستەفا ناسراو بە ئازاد مستەفا لە گوندی بارزان لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٩ بەلێبووردنی گشتی لەزیندان ئازادکراوە و پاشتر ناوی خۆیی ناوە ئازاد. ھەر لەو ساڵەدا پەیوەندیی کردووە بە ھێزی پێشمەرگەی پاسۆکەوە و بووەتە سکرتێری پاسۆک تاوەکو ڕۆژی کۆچی دواییی لەوڵاتی سوید. لە ساڵی ١٩٨٦ بەستنی کۆنفرانسی یەکێتی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەورووپا سۆکسە، لەبەرلین، لەو کۆبوونەوەیەدا ڕیزی خوێندکاران بوونە دوو بەشەوە، بەشێکیان کەنارگیر و ئەوی تریان سەربە پاسۆک، یان ھێڵی ئازاد مستەفا بوون. لە ١٩ی ئازاری ١٩٨٩ ئازاد مستەفای سکرتێری پاسۆک لە سوید بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کتێبەکان[دەستکاری]

ئازاد مستەفا چەندین نووسینی ھەیە و یەکێک لە کتێبەکانی ناوی بەرەی کوردستانی یە. ھەندێک نووسینیشی بەناوی عەلییەوە لە بڵاوکراوەکانی پاسۆکدا بڵاوکردووەتەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.pasok.eu/default.aspx ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.