جەرابلوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەرابلوس یان کانیا دڵ یان گرگامێش (عەرەبی: جرابلس) (ئینگلیزی: Jarabulus) شارۆچکەیەکە لە ڕۆژاوای کوردستان، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای حەلەبە، ئەم شارۆچکەیە کەوتۆتە بەشی ڕۆژاوای ڕووباری فورات لە بەشی باکووری بەنداوی فورات و سنووری نێوان سووریا و تورکیا.

کەشوھەوا[دەستکاری]

کانیا دڵ وەک زۆرینەی کوردستان لەژێرکاریگەری بورانەکانی دەریای سپی ناوەڕاستە، کە ھاوینی گەرم و ووشکەو زستانی سارد و تەڕە، بەشێوەیەکی گشتی کەشێکی کیشوەری ھەیە، بەرزترین پلەی گەرمی لەوەرزی ھاوین تا ٤٦ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە، لەوەرزی زستانیش بۆ ٣٨ پلەی بەردەوام و ژێر سفر لەکاتی بەفر بارین نزم دەبێتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

لەکۆن دا ناوی کەرکەمیش بوو کەناوێکی کۆنی ڕۆمانی یۆنانی بوو دواتر لەسەدەی ھەژدەھەم ناوی "Djerabis" یان "Djeraboolos" یان "Djerablus" لێنڕا کە وەرگیراوە لە ناوی ھیراپۆلیسی یۆنانی، بەڵام لەلایەن کوردەکانەوە بە کانیا دڵ ناوی دەھێنڕێت بەوەی یەکەم ئاوی ڕووبارە دەڕژێتە نێوخاکی خۆڕئاوا.

دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی فەرەنسیەکان لکاندیان بە پارێزگای حەلەب لەچوارچێوەی سوریای تازە درووست بوو.

دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی گەلانی سوریا ھێزەبەرھەڵستکارەکانی ڕژێمی سوریا لە ٢٠١٢ دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت، دواتر لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٣ دەولەتی خەلافەت (داعش) دەستی بەسەر شارەکە داگرت.

لەسەرتای ساڵی ٢٠١٥ یەکینەکانی پاڕاستی گەڵ چەندین ھەوڵی دا بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە، بەڵام لەلایەن ئەردوگانی سەرۆکی تورکیا بەرھەلستی کرا، دوای بەردەوامی (YPG) ھێزەکانیان لەلایان تۆپخانەکانی تورکیاوە تۆپ باران کرا بەمە داعش پێگەی خۆی بەھێزترکرد لەشارەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

"جرابلس (Kaniya Dil , Cerablus)". 19 July 2015.<br /> Koç, Nilüfer (December 2015). "Steht die Ära der KurdInnen bevor? (Is the era of the Kurds approaching?)". Kurdistan Report No.182. Retrieved 6 June 2016.