توو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی توو

توو ناوی 16جۆر دارە لە تیرەی گەزنەکان (Morus alba)کە شاتوو یەکێ لەوانە. ڕەشەتوو ئەگەرچی زۆر لە شاتوو دەچێ بەڵام بەپێچەوانەوە بەرەکەی شیرین و لینجە.

تووە سپی لە ناوەند و ڕۆژھەڵاتی چیندا بە خۆڕسکی ھەیە، ئەم دارە سەدان ساڵ لەمەوپێش براوە بۆ ئەورووپا . لە ئەمریکا لە سەرەتاکانی سەربەخۆیی وڵاتدا بۆ بژیوی کرمی ھاورێشم بەکار دەھات. جۆڕیک تووە سوورە بە شێوەی خۆڕسک لە ئەمریکادا دەبینرێت.

تووە ڕەشەش خۆڕسکی ڕۆژاوای ئاسیایە کە پێش لە سەردەمی ڕۆمییەکان براوە بۆ ئەورووپا.

ئەم دارە وەک دارێکی کۆن لە زۆربەی وڵاتاندا بەرچاو دەکەوێت ، تەمەنی بۆ دووسەد تا سێسەد ساڵ دەگەڕێتەوە. پێستی دارەکە زەردی نارنجییە. ئەم دارە خۆڕاگر و کەم قنیاتە و لە زۆربەی کەش و ناوچەکاندا ھەڵدەکا و تا 25 میتریش باڵا دەکا.

بڕێک لە دارتووەکان نێرن و تەنیا گوڵی نێر بەرھەم دەھێنن و بەر ناگرن . ئەم دارانە زۆرتر بۆ سێبەر و جوانی بەکار دێن

میوە و گەڵای دارتوو
تووی خۆراسان

مێژوویەکی کۆنی ھەیە ، وا مەزەندە دەکرێت کە سەرچاوەکەی ئاسیا بێت بە تایبەتیش ھەردوو وڵاتی فارس و چین. ئەم درەختە بە شێوەیەکی کێوی لە باکووری ئاسیا و ئەرمینیا و باشووری ناوچەکانی قەوقاز بۆ وڵاتی فارس گەشە دەکات . ئێستا لە ھەموو ئەوروپا دەڕوێنرێت . چاندنی ئەم درەختە لە سەرەتای سەدەی شازدەھەم لە بەریتانیا دەستی پێکرد.

تایبەتمەندییەکانی تووە سپی[دەستکاری]

تووە سپی تژییە لە خوێ کانییەکان، چەوری و ڤیتامینی D و C.

شەکری تووە سپی لە جۆری گلووکۆز و فرووکتۆز نییە، شیرینی توو بە ھۆی سۆربیتۆڵەوەیە

ناوەکانی تر[دەستکاری]

تی، تفی، تیت، شمی، تفە

پێکھاتەکەی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]