میران کامەلا
ڕواڵەت
میران کامەلا (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە سلێمانی) دەرھێنەر و ئەکتەرێکی کوردە؛ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای ھونەری ھەبووە، لە ساڵی ١٩٨٩وە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە. لە خوێندنگای باڵای گەلی شانۆ و لە پەیمانگای باڵا دەرھێنانی تەلەڤیزیۆنی تەواو کردووە و تێیاندا خاوەنی بڕوانامەیە. بە یەکێک لە ئەکتەرە بیانییەکانی سوید ناسراوە، تاکوو ئێستا لە زیاتر لە دە فلیمی سینەمایی و درامای تەلەڤیزیۆنی سویدیدا ڕۆڵی دیاری بینیوە، لە چەند دراما شانۆ و فلیمێکیشدا لە پشتی کامێرا کاری کردووە، لە چەند شانۆگەرییەکی سویدی و کوردیشدا ڕۆڵی دیاری ھەبووە و کاری دەرھێنانی بۆ شانۆگەریی «خانمی سەماکارەکە» کردووە.[١]
- بەرپرسی ھونەری و سەرۆکی کۆمیتەی لاوانی کۆمەڵەی کلتووری کوردی لە شاری یۆتۆبۆری (١٩٩١ تا ١٩٩٤)
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی کۆچ
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی ھۆبە (٢٠٠١)
- مامۆستای تیپی ھەڵپەڕکێی کوردی
- نوێنەرایەتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی سلێمانی لە سوید[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "میران کامەلا". Kurdipedia.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "Miran Kamala". www.cinemir.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ciwareminxulif". www.emrro.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.
[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٧٠]]