چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت
وەرگێڕ | شێرزاد حەسەن |
---|---|
زمان | کوردی |
بابەت | دەروونناسی |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت کتێبێکە کە شێرزاد حەسەن لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر کوردی و ساڵی ٢٠٠٢ لە سلێمانی بۆ یەکەم جار بڵاو کراوەتەوە؛ کتێبەکە گفتوگۆی نێوان دوو دەروونناسە و نووسەرەکانی میلدرید نیومان و بێرنارد بێرکۆتسە.[١]
ناوەرۆک[دەستکاری]
چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت کۆمەڵە پرسیارێکی لەخۆ گرتووە کە ئاراستەی دوو دەروونناسی ئەمریکی کراوە، کە یارمرتیی خەڵکیان داوە جوانتر و پڕ ماناتر بژین؛ وڵامی ئەو پرسیارانە دواتر ڕێک و پێک کراون، بە شێوەیەک کە دەردەکەوێت تەنیا یەک دەروونشیکار دەدوێت.[٢]
بەشەکان[دەستکاری]
- پێشەکی
- گفتوگۆ
- سەبارەت بەو نووسەرانە
- بەشێک لە خوێندنەوەکانی ھەندێک لە نووسەران
- ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ستایشی چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت دەکەن
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت؟". Kurdipedia.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "www.sherzadhassan.com". www.sherzadhassan.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)