پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ٧٧: ھێڵی ٧٧:
|bars=
|bars=


{{bar percent|[[کورد]]|blue|48.32}}
{{bar percent|[[کورد]]|blue|58.32}}
{{bar percent|[[ئازەری]]|yellow|47.76}}
{{bar percent|[[ئازەری]]|yellow|37.76}}
{{bar percent|[[کورەسوننی]]|brown|2.32}}
{{bar percent|[[کورەسوننی]]|brown|2.32}}
{{bar percent|ئەوانی تر|green|1.79}}
{{bar percent|ئەوانی تر|green|1.79}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٣٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و سێ نەتەوەی سەرەکی تێیدا دەژین کە پێکھاتوون لە کورد، ئازەری و ئاشووری. ئەو پارێزگایە لەگەڵ باشوور و باکووری کورستان هاوسنووره.

مێژوو

پەڕگە:Kurdistan Republic.JPG
ڕاگەیاندنی کۆماری مەھاباد

کاتى‌ سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[١] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە رەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە ‌بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمى پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری کوردستان

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەمەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە رۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

دابەشکاری و ئامار

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

پارێزگای ورمێ لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوند پێکھاتووە. ئامارەکانی پارێزگای ورمێ:[٢]

ناوى شارستان ژمارەی دانیشتووان ڕیزبەندی دانیشتووان ڕووبەر ڕیزبەندی ڕووبەر زمانەکان
شارستانی بۆکان ٢٢٤٬٦٢٨ ٤ ٢٬٥٤١ ٦ کوردیی ناوەندی
شارستانی پۆلدەشت ٤٢٬٠٧١ ١٧ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی پیرانشار ١٢٣٬٦٣٩ ٧ ٢٬٢٥٩ ٨ کوردیی ناوەندی
شارستانی تەکاب ٧٨٬١٢٢ ١٢ ٢٬٥٢٣ ٧ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی چاڵدێران ٤٦٬٣٩٨ ١٥ ١٬٩٧٥ ١١ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی چایپارە ٤٣٬٢٠٦ ١٦ ٩٤٠ ١٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی خۆی ٣٥٤٬٣٠٩ ٢ ٥٬٥٦١ ١ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی ساینقەڵا ٩١٬١١٣ ١٠ ٢٬١٤٤ ١٠ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی سەردەشت ١١١٬٥٩٠ ٩ ١٬٤١١ ١٢ کوردیی ناوەندی
شارستانی سەڵماس ١٩٢٬٥٩١ ٦ ٢٬٥٤٤ ٥ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی شنۆ ٧٠٬٠٣٠ ١٣ ١٬١٩٣ ١٣ کوردیی ناوەندی
شارستانی شەوت ٥٢٬٥١٩ ١٤ کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی ماکۆ ٨٨٬٨٦٣ ١١ ٤٬٣٣٥ ٣ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی مەھاباد ٢١٥٬٥٢٩ ٥ ٢٬٥٩٢ ٤ کوردیی ناوەندی
شارستانی میاندواو ٢٦٠٬٦٢٨ ٣ ٢٬٢٣٣ ٩ ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شارستانی نەس ١٢١٬٦٠٢ ٨ ١٬٠٥٠ ١٤ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی ورمێ ٩٦٣٬٧٣٨ ١ ٥٬٢٥١ ٢ کوردیی (باکووری،ناوەندی)، ئازەربایجانی


دانیشتووان

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ و کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لەشنۆ تا بۆکان کوردی باشووری (کەڵهوری) لە شارکانی تیکاب و ساینقه ڵا وهەروەها هەندێکیش له بۆکان ژیان به سەر دەبەن. شارکانی بۆکان ومەهاباد و شنۆ و پیرانشار و زەردەشت(سەردەشت) سەدتاسەد کوردن.

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، ھەرکی، بریاجی، ملکاری ،زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی هەوشار[٣]. ھۆزە ئازەریە تورکزمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خوراسانەوە راگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٤]


زۆرینەی دانیشتوانی پارێزگای ورمێ کوردن بەرێژەی ٪۴۸،۱۳ وە ئازەری بەرێژەی ٪۴۷،۷۶ وە کورەسوننی بەرێژەی ٪ ۲،۳۲ ئەوانی تر بەرێژەی ٪ ۱،۷۹. [٥]


پێکهاتەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ٢٠١٤
پێکهاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٥٨٫٣٢٪
ئازەری
  
٣٧٫٧٦٪
کورەسوننی
  
٢٫٣٢٪
ئەوانی تر
  
١٫٧٩٪

سەرچاوەکان

  1. ^ تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١
  3. ^ ایل‌ھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
  4. ^ Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
  5. ^ www.facebook.com/suleyman.chukeli
  1. ڕێبەری کوردی