ویکیپیدیا:بۆت

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
A man is shaking hands with a bot

بۆت نەرمەکاڵایەکی کۆمپیوتەرییە کە بە زمانێکی نووسینی نەرمەکاڵای دیاریکراو نووسراوە. بۆتەکان لەلایەن کەسانێکەوە داڕێژراون بۆ ئەوەی لەبری خۆیان چەند کارێک ئەنجام بدەن کە سادەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە. وەکو کارە پەیوەندیدارەکان بە زۆرکردنی نێوانویکی و زۆرکردنی هاوپۆلەکان لەسەر وتارەکانی زانیارینامە. بۆتەکان زۆر بەکاردەبرێن لەسەر زۆرێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا لەچەندین زمانی جیاواز. ھەموو بۆتێک پەڕەیەکی بەکارھێنەری تایبەت بەخۆی ھەیە کە تێیدا ئەرک و کار و راپەڕێنەرەکەی خۆی و چۆنییەتی پەیوەندیکردن پێوەی؛ تێدا دەنووسرێت. کاری بۆتە نوێیەکان لەژێر چاودێرییدا دەبێت و ھەندێکیش لە دەسەڵاتەکانی کەم دەبێت. پێویست بۆت شایەنی ھەندێک لە مەرجەکانی بوونە بۆت بێت تا بتوانێت تایبەتمەندێتی بۆت وەربگرێت لە ویکیپیدیا. کارەکانی بۆت لەلایەن بەکارھێنەرانەوە چاودێریی دەکرێت و خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە لەھەر ھەڵەیەک یان وردە ھەڵەیەک کە بکرێت لەلایەن بۆتەکەوە یان بێتە رێگەی. لەکاتی وەڵامنەدانەوەی خاوەن بۆتەکە لەسەر تێبینیی و رەخنەکانی رەخنەگران و بۆچوون نووسانەوە بۆی، رەنگە بۆتەکە لەکار بخرێت یان رێگە لەکارکردنی بگیرێت لە ویکیپیدیا. لەپاش تێپەڕبوون و سەرکەوتن لەماوەی چاودێریکردن، یەکێک لە بۆریوکراتەکانی زانیارینامە ھەڵدەستێت بە دیاریکردنی بۆتەکە بە بۆتێکی فەرمیی تاوەکو بتوانێت بەبێ کۆت و بەبێ دەرکەوتنی چاککردنەکانیان لە دوایین گۆڕانکارییەکان کار بکات. داواکاریی کارپێکردنی بۆت لێرەوە دەبێت: ویکیپدیا:داواکاریی رێگەپێدانی بۆت.

ویکیپیدیای کوردی تائێستا ٢٦ بۆتی ھەن.