یەکێتیی نەتەوەییی یەزیدی

یەکێتیی نەتەوەییی یەزیدی لە ساڵی ١٩٨٩لە ئەرمەنستان دامەزراوە.
ڕێکخراوێکە کە ھاوکاری ڕێنمایی بە بەزیدیەکان دەبەخشێت لەبوارەکانی ڕۆشەنبیری و فێرکاری لە ئەرمینیا
سەرۆکی یەکێتیەکە کاک عەزیز تامۆیانە ھەروەھا کاک خدر حاجیان جێگرێتی
ئامانجی یەکێتیەکە پەرەپێدان و لێکتێگەیشتنی نێوان یەزیدیەکان و ئەرمەنەکانە، ھاوکاریەکان جۆربەجۆرن لەھەریەک لەبوارەکانی فێرکاری و پاڵپشتی و بژێوی یەزیدیەکانە لەسەرانسەری ئەرمینیا؛ ئاشنایەتی پتر لەبارەی زێدی ڕەسەنی یەزیدیەکان و ڕەسەنایەتی یەزیدیەکانی ئەرمینیا و یەزیدیانی ھەموو جیھان. پەرەپێدانی کەلتور و نیشتمانی مێژوویی یەزیدیەکان، نەھێشتنی نەخوێندەواری لەنێوان یەزیدیەکان. بەشداریان لەچالاکیە مرۆییەکان. کردنەوە و سەرپەرشتی کردنی کۆنگرە و دانیشتن کۆبونەوە سەربەخۆ و گشتگیرەکانی پەیوەند بە یەزیدیەکان بەرێوەبردنی ئاھەنگ و بۆنە ئاینیەکان و یادکردنەوەی ڕووداوەکان و ھاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- یەزیدیەکان
- یەزیدخان
- ئێزیدیەکان لە ئەرمەنستان
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Yezidi National Union ULE»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠.