ئێزیدییەکان لە ئەرمەنستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئێزیدیەکان لە ئەرمەنستانەوە ڕەوانە کراوە)
ئێزیدییەکان لە ئەرمەنستان ئەرمەنستان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٤٠٬٦٢٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
پارێزگاکانی ئارمەڤییەر، ئارەگاتسۆتن، ئارارات، کۆتەیک و یەریڤان
زمانەکان
کوردی: ٣١٬٣١٠ (%٧٧٬١)

ئەرمەنی: ٥٬٢٧٨ (%١٢٬٩)
ڕووسی: ٢٣٠ (%٠٬٦)

ھیتر: ٣٬٨٠٢ (%٩٬٤)
ئایین
یەزدانێت
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کورد

ئێزیدییەکان (بە ئەرمەنی: Եզդիներ یەزدینەر) گەورەترین کەمینەی ئایینی و ڕەگەزیین لە ئەرمەنستان. ئازادیی ئایینیان ھەیە و دەست ناخرێتە ناو دابونەریت و کەلتوریانەوە.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتای سەدەی ٢٠[دەستکاری]

ئێزیدییەکی زۆر ھەڵھاتن بۆ ئەرمەنستان و گورجستان لە سەدەی ١٩ و ٢٠دا لەدەست چەوساندنەوەی ئایینیان لەلایەن ئەو تورکە عوسمانی و کوردە سوننیانەی کە دەیانویست بیانکەن بە موسوڵمان. یەزیدییەکانیش توشی گەلەکوژی و قەڵاچۆکردن ھاتن لەگەڵ ئەرمەنەکاندا لە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا، ئەمەش وای کرد کە زۆرینەیان ھەڵبێن بۆ ئەو بەشەی ئەرمەنستان کە لەژێر دەستی ڕووسیادا بوو. یەکەمین خوێندنگای ئێزیدی لە ئەرمەنستان کرایەوە لە ١٩٢٠.

شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ[دەستکاری]

بەھۆی ئو گرژییە ڕەگەزییەی کە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئازەربایجاندا دروستبوو، ئێزیدییەکان پەیوەندییەکانی بە کوردە موسوڵمانانە ھەڵھاتوەکانەوەکانەوە ھەڵەوشاندەوە و ۆاشگەست بووەوە لێی، ھەوڵیاندا خۆیان وەک نەتەوەیەکی جیا دامەزرێنن. ئێزیدییەکان ھاونیشتیمانیبوونی خۆیان وەک ئەرمەنستانییەک نیشاندا لە شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغدا کە زۆریان مردن لە خزمەتی سەربازیدا.

بارودۆخی ئێستا[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ٢٠٠١، نزیکەی ٤٠٬٦٢٠ ئێزیدی لە ئەرمەنستان ھەن.

ڕاپۆڕتەکان لەسەر پەیوەندی نێوان ئێزیدییەکان و حکوومەتی ئەرمەنیدا جۆراوجۆر بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ٢٠٠٤ی بەڕێوربەرایەتی دۆخی مافی مرۆڤی ئەمریکی، ئێزیدییەکان ھەراسانکراون لە ئەرمەنستان. ڕێژەیەکی بەرز لە منداڵی ئێزیدی ناچن بۆ خوێندنگە بەھۆی نەبوونی و نەبونی مامۆستا کە بە زمانی زگماکیان بدوێ.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ٢٠٠٧ی بەڕێوربەرایەتی دۆخی مافی مرۆڤی ئەمریکی، «سەرۆکە ئێزیدییەکان ناڕەزایی ئەوەیان نەبوو کە پۆلیس و لێپرسراوانی ناوخۆیی کۆمەڵگاکەیان دەچەوسێننەوە، وەک لە ساڵانی پێشودا ڕوویدابوو».

ئێزیدییەکان لە ئەرمەنستان بەپێی پارێزگا
پارێزگا (مەرز) ئێزیدییەکان %ی ئێزیدییەکان لە ئەرمەنستان
ئارمەڤییەر ١٧٬٦٦٥
%٤٣٬٥
ئارەگاتسۆتن ٦٬٤٠٥
%١٥٬٨
ئارارات ٥٬٩٤٠
%١٤٬٦
یەریڤان ٤٬٧٣٣
%١١٬٦
کۆتەیک ٤٬٠٩٧
%١٠٬١
شیراک ٩٧٤
%٢٬٤
لۆوری ٧٩٣
%١٬٩
جێگھارکونک ٨
سیونک ٤
تاڤەش ١
ڤەیۆتس دزۆر ٠
کۆی گشتی ٤٠٬٦٢٠ %١٠٠

دابەشبوونیان[دەستکاری]

٢٢ نیشتگەی دەرەوەی شارەکان ھەیە لە ئەرمەنستاندە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئێزیدی بێت. ڤێرین ئەرتەشات لە پارێزگای ئارارات گەورەترین شارۆچکەی ئێزیدییە لە ئەرمەنستاندا و ژمارەی دەنیشتوانی ٤٬٢٧٠یە.

پارێزگای ئارەگاتسۆتن[دەستکاری]

١٩ گوندی ئێزیدی-نشین لەم پارێزگایە ھەیە.

قەزای ئاراگاتس قەزای تالین قەزای ئەشتەراک

پارێزگای ئارمەڤییەر[دەستکاری]

دوو گوندی ئێزیدی ھەیە لەم پارێزگایە. گوندی یاراسکاون و فێریک لە قەزای ئیجمیاتسن.

لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢دا، ئێزیدییەکان یەکەم پەرستگایان کردەوە لە دەرەوەی نیشتیمانی خۆیان لالش - پەرستگای «زەریات» لە پارێزگای ئارمەڤیەری ئەرمەنستان.

پارێزگای ئارارات[دەستکاری]

تەنیا گوندی ئێزیدی ڤێرین ئەرتەشاتە نزیک ئەرتەشات.

دیارترین کەسایەتییە ئێزیدییە ئەرمەنستانییەکان[دەستکاری]