دێلێژە
دێلێژە - Delezha | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای قەرەداغ |
ناحیە | ناحیەی قەرەداغ(ناوەند) |
بەرزایی | ٨٠٠ مەتر (٢٬٦٠٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
دێلێژە (Delezha) گوندێکی دڵڕفێن و رازاوەی کوردستانە، بە قەدپاڵی شاخی تەختەسی و لە سەر هەردوو چەمی باسەرە و تڵێ، بە باخ و باخاتێکی زۆر و میوەی جۆراوجۆر و سەرچاوەی سازگاری ئاوی کانی رازاوەتەوە، کەوتووەتە ناحیەی قەرەداغ(ناوەند)، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]دێلێژە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سۆڵەی تازە و لە باشوور لەگەڵ گوندی گۆمەزەرد و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی سۆڵەی دەربەند و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ژاڵەی دەربەند.[٣][٤]
مێژوو
[دەستکاری]گوندی دێلێژە خاوەنی مێژوویەکی دێرینە و یەکێکە لە کۆنترین گوندەکانی ناوچەکە، بە پێی ھەندێک شوێنەوار و جێگەی دێدرین و گۆڕستان کە لە ناوچەکەدا بوونی ھەیە، گوندی دێلێژە بەر لە سەردەمی ساسانییەکانیش ھەر ئاوەدان بووە و نیشتەجێی لێبووە، بەر لە دوو سەدە شێخ رەزا ھاتۆتە ناوچەکە و ماوەتەوە و بیر و باوەڕی ئاینی خۆی بە شێوەیەکی جوان و کاریگەر بە ناوچەکەدا بڵاوکردۆتەوە و دەستی کردووە بە کردنەوەی مەدرەسەی دینی و ھێنانی مەلای گەورە و ناودار لەوانەش مەلا محەمەدی پیر حەسەن، ھەر لەو شوێنەدا نەوەکانی نێشتەجی بوون، و دواتر لە ساڵی ١١٨٤ شێخ رەزا کۆچی دوایی دەکات.
لە نێو گوندی دێلێژەدا بە درێژایی مێژوو جوڵانەوە و بۆچوونی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی جیاواز ھەبووە، بەڵام تەبایی و یەکڕیزی و گیانی دۆستایەتی لە نێوان دانیشتوانیدا زاڵبووە بەسەر بیرکردنەوە و بۆچونە جیاوازەکاندا.
کەسایەتییە ناسراوەکان
[دەستکاری]دێلێژە پێگەی چەندین زانا و شاعیر و ئەدیب و ڕۆشنبیری دیاری کوردستانە، دێی شاعیران بێخود و عاسی و حاجی مەلا رەسوول و دڵسۆز و شێخ رووفە، گوندی پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵە کە یەکێکە لە دامەزرێنەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە کە باوکی مەلا مستەفا بووە، خەلیفەی یەکەمی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە، کە لەسەر تەریقەتی قادری بووە، خێزانی مەلا رەسوڵی دێلێژە کچی شێخ عەزیز کوری شێخ فەتاح بووە کە برازای مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە.
حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە (مخلیص)، خەلیفەی کاک ئەحمەدی شێخ ، لە شیعرێکیدا دەڵێت:
شافیع و غەوس و موعین و مەرجەعێ بۆ ئەم بەدە | فەخری عالەم، غەوسی ئەعزەم شێخ رەزا و کاک ئەحمەدە | |
شافیعن بۆ خۆم و ئەولادم، لە دونیا و لە دین | نوسبەتم بەم چوارە یا رەبی موئەبەد لامەدە |
دڵسۆزی شاعیر لەسەر غەزەلێکی عاسی، مەلا محەمەد ئەمینی دێلێژە:
پەنا بە خوا کە دڵ غەمگینە ئەمڕۆ | سەرم گێژ و تەنم بێ تینە ئەمڕۆ | |
دوو چاویشم پڕی ئەسرینە ئەمڕۆ | دەمی ھیجرانە رۆژی شینە ئەمڕۆ |
ئەوی شایستە بێ ناڵینە ئەمڕۆ
دڵم رۆی لە لام و پێم نەزانی | لەپڕ خورپەیەکی وەھا تەزانی |
شێخ رؤف شێخ معروف لە شیعری لاسدا دەڵێت:
تا ھەیت بە وتەت ... لاس ناخۆم
بۆ زۆرزانی مامۆستای تۆم ...!
مافم دەخۆیت ... خۆت گێل دەکەیت
خەریکە دەمخەیتە بن گۆم
مەزانە ... فەقیر وەستاوم
لە ڕێی ڕاستدا ھەتا ماوم ...
سەرم دەکەم بە دیوارێ
ناوکارە ... بیلبیلەی چاوم
سنگم ... تیانووسی خەتایە
ڕیایی بەدەمما نایە ...
ڕاست بی دۆستمی
پێچەوانەیش ...
دوژمنتم ھەتا ھەتایە ...!
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور (کوردی).
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.