گۆمەتە
ڕواڵەت
گومەتە
Gaumada | |
|---|---|
| دیمەنی گوندی گومەتە دیمەنی گوندی گومەتە | |
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای قەرەداغ |
| ناحیە | ناحیەی سێوسێنان |
| ساڵیادی دروستبوونی | گوندی گومەتە لە ناحییەی سێوسێنان جیابوەتەوە و دروستبووە سەرەتای دروستبونی گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 600 ساڵ پێش ئێستا |
| دامەزرێنەر | شێخ ئەحمەد حەمە ئەمین بەرزنجەیی دامەزرێنەری گوندی گومەتەیە، شێخ ئەحمەد لە شێخانی بەرزنجەیە لە گوندی سێوسێنان فەقێ بووە مەحمود پاشایی جاف وەک مامۆستایی مزگەوتی سێو سێنان دایناوە و دواتر ژنی بۆ هێناوە لە گوندی تەکیە و گوندی گومەتەی پێبەخشیوە کە تێیدا بژی و ئاوەدانی کردوەتەوە، دواتر کوێخاکانی سێوسێنان ناڕازی بوون ئەو موڵک و ئاوانە بدرێت بەشێخ ئەحمەد و پاشان شێخ ئەحمەد و کوڕەکانی گوندەکە دەکڕنەوە ، بەڵام کوێخاکانی سێو سێنان هەر ناڕازی دەبن و لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان کوڕانی شێخ ئەحمەد و کوێخاکانی سێوسێنان دروست دەبێت و کوڕەزایەکی شێخ ئەحمەد بەناوی حەسەن دەکوژرێت ، دواتر سولحی دەکرێت و گوندی گومەتە دادەمەزرێت |
| ھاوناو | شۆرشگێر گومەتە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ماد کە باوباپیرانی کوردن یەکێک بووە لەو شۆرشگێرانەی هەوڵی دروستکردنەوەی دەوڵەتی مادی داوە بەڵام دوا ئەوەی دوو جار سەرکەوتوو دەبێت لە کۆتاییدا شکست دەهێنێن ، وەچەندین ئاسەواری کۆن لەو سنورە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە مێژووی گوندی گومەتە دەگەڕێتەوە بۆ پێش زاین و کەپێشتریش ژیان لەو گوندەدا بووە |
| بەرزایی | ٦٥٥ مەتر (٢٬١٤٩ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (دانیشتوانی گوندی کومەتە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن و زەویەکی بەپیتی هەیە ، هەروەها دوو سەرچاوەی کانیاوی ئاوی هەیە کە ڕوبەرێکی زۆر زەوی تێر ئاو دەکات ، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا و بەهۆی کەم بارانیەوە ئەو دووسەرچاوە ئاوییە وشک بوون) | |
| • سەرجەم | ژمارەی دانیشتوانی گوندی گومەتە لە ئێستادا کەمە بەڵام خەڵکی گوندەکە کە لە شارو شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی هاتونەتە ئاراوە و کۆچ کردنی لە گوندەوە بۆ شارەکان ، نزیکەی ٢ هەزار کەس دەبن |
| زمان و ئایین زمانیان کوردیە و ئاینیشیان ئیسلامە | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
سونە مەزهەبن
گومەتە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]گومەتە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێوسێنان و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەڵخە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مەسۆیی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بەردێ.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.