تەکیە، قەرەداغ
ڕواڵەت
تەکیە
Takya | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای قەرەداغ |
| ناحیە | ناحیەی سێوسێنان |
| بەرزایی | ٨٤٧ مەتر (٢٬٧٧٩ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
تەکیە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢] گوندی تەکیە مێژوویەکی ڕۆشنی ھەیە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی قەرەداغ و کوردستاندا. لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لانکەی پیاوانی ئایینی ناوداری کوردستان بووە، شاعیری ناوداری کورد، نالی، ساڵانێک لەو گوندە خوێندوویەتی. لە بواری سیاسیشدا گوندەکە چەندین سیاسەتمەداری گرنگ و ناوداری تێدا ھەڵکەتووە کە دیارترینیان بەھادین نوری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراقە، کە لەدایکبووی گوندی تەکیەیە و ئێستا تەمەنی ٩٤ ساڵە و ھەر لەو گوندە دەژی.
جوگرافیا
[دەستکاری]تەکیە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کۆشکی سەروو و لە باشوور لەگەڵ قۆپی قەرەداغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بەلەکجاڕ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ قۆپی قەرەداغ.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.