گێڵدەرە
گێڵدەرە گێڵەرە - کیلدرة - Gêĺdere | |
---|---|
گوند | |
Geldara | |
![]() دیمەنی گوندی گێڵدەرە | |
![]() | |
پۆتانەکان: 35°31′55.5″N 45°40′05.5″E / 35.532083°N 45.668194°Eپۆتانەکان: 35°31′55.5″N 45°40′05.5″E / 35.532083°N 45.668194°E | |
وڵات | ![]() |
ھەرێمی فێدراڵ | ![]() |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | سەیدسادق |
شارەدێ(ناحیە) | سرۆچک |
دەسەڵات | |
• ئەنجومەن | مەولود عەبدوڵا |
بەرزایی | ١٢٢٠ مەتر (٤٬٠٠٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | +٣ (UTCتێبینی نەکراوە) |
• ھاوین (DST) | +٣ (UTC) |
گێڵدەرە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانییە لە باشووری کوردستان. گێڵدەرە دەکەویتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی لەناوچەی شارباژێر، ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحیەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەیدسادق.[٢][٣]
ناو[دەستکاری]
ناوی گوندی گێڵدەرە سێ بۆچوونی لەسەر ھەیە.
- وەک دەگێڕنەوە لەکۆندا گۆلیان دەرداوە بۆ کۆکردنەوەی ئاو بۆ گەرخستنی ئاشی ئاو کە گۆلدەرەیان پێ وتووە و بەپێی بەکارھێنانی کات گۆڕدراوە بۆ گێڵدەرە.
- لەسەردەمی عوسمانییەکان پێیان وتووە گویلدەرە(güldere) واتە دۆڵی گوڵان، بەپێی بەکارھێنانی کات گۆڕدراوە بۆ گێڵدەرە.
- ئەگەر ناوی (گێڵەرە) لە وشەی (گیلە Gila)وە ھاتبێت، کە ڕەگ و ڕیشەیەکی تورکی ھەیە، ئەوا شیاوە بۆئەوەی بلێین، ناوی (گێڵەرە) تورکییە، وەلێ ئەگەر لە «گێڵارە (گێڵەرەھـ) Gelareh)) وە ھاتبێت کە وشەیەکی کۆنی کوردییە، و ڕِەگ و ڕیشەی وشەکە دەگەرێتەوە بۆ شێوەزاری ((گۆران»، کە ھەمان (ماچۆ) و (ھۆرامی) ئیمرۆیە، کە ئەمە ڕاستییەکەیە، نەک بگەریتەوە بۆ (گیڵە) ی تورکی، ئەوا ناوی (گێڵەرە) چەند مانایەک لە خۆدەگرێت، چونکە وشەی «گێڵارە (گێڵەرەھـ) Gelareh)) لە ڕیشە کۆنینە کوردییەکەیەوە تا ئیمرۆ بە چەند مانایەک ھاتووە، وەکو ((نوری چاوو» یاخود (ھەردوو چاوو)، ھەروەھا (زۆر خۆشەویست و بەرێز)، ھەروەھا (قورِ قورِاگە)، کە ھەموو ئەم مانایانە نوێترن لە مانا بنەرەتە کۆنینەکەی کە بە مانای (بۆڵە ترێ، یان ھێشووە ترێ) ھاتووە، کاتێک کە ترێ تەواو پێدەگات و ئاڵتوونی دەبێت و، تەواو شیرین و بەتام دەبێت، پێی دەلێن ((گێڵارە (گێڵارەھـ) Gelareh)) کە بەزۆری خەڵکانی زاراوە (گۆران) بەکاریان ھێناوە. یان ڕونتر بلێین (زاراوەی ھۆرامی).
بێگومان بە سەرنج دان لە ناوی (گیڵەرە) و بەراورد کردنی لە نێوان وشەی (گێڵە Gila) کە ڕِەگ و ڕیشەیەکی تورکی ھەیە، لەگەڵ وشەی (گێڵارە /گێڵەرەھـ Gelareh)، کە ڕِەگ و ڕیشەیەکی کۆنی کوردی ھەیە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە ناوەکە کوردییە نەک تورکی.[٤]
جوگرافیا[دەستکاری]
دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، لە قەزای سەیدسادق، ناحیەی بەرزنجە(سرۆچک). گوندەکانی دەورو پشتی لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرزنجە و چنارەی شێخ تەھا و باساک، لە ڕۆژئاواوەکاژاو و پوشێن، لە باکورەوە شوکێ و وەندەرێنە و باراو، لە باشورەوە مایاوا و مۆریاس و دەشتی زەڵێ.[٥][٦][٧]
مێژوو[دەستکاری]
مێژووی دروست بوونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٨٠٠) ساڵ لەمەو بەر، کەشوێنی بنەماڵەی (حاجی شێخ خالیدی کاژاوی کوڕی سەیید محەممەد تاج عارفین ئەبووەفای پووشێنی) ی بووە، کە ژمارەیان (٣–٤) ماڵێک بووە و، کە لە حاجی خاڵ خۆی و چەند کوڕێکی پێک ھاتووە و لە کاژاو بوون، و سودیان لە ئاو و لەوەڕگەی ناوچەکە وەرگرتووە و بەو ھۆیەوە لێی نیشتەجێ بوون.
بەڵام بەو ھۆیەی کە جوگرافیای ئەم گوندە لە ناوچەی میزۆپۆتامیادایە، کەلانکەی شارستانییەتی جیھانە ھەر لە کۆنەوە ئاوەدان بووە، بۆ گەواھیدانی ئەم مێژووەش ئەو شوێنە ئاسەوارە کۆنانەیە کە لەم گوندەدا ھەیە.
مێژووی بوون بە ناحیە[دەستکاری]
لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان دا ناحیەی سرۆچک ناوچەیەکی فراوان بووە. ھەر لە چەناخچیانەوە ھەتاوەکو (پاش کێو) بووە (شاری کۆن) شارێکی گەورە بووە… قەڵای سرۆچکیش قەڵایەکی قایم و سەخت بووە کەم کەس وێرابێتی خۆی لێ بدات. بەڵام کاتێک عوسمانییەکان ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و لە سالی (١٨٥١) ی زایینی کۆتاییان بە میرنشینی بابان ھێناوە، سرۆچکیش بوو بە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی و کاربەدەست و مدیرناحیەکانیشی لەلایەن سوڵتانەوە دانراوە.
لەم سەردەمەدا گێڵدەرە بووە بە ناوەندی ناحیە. زۆر لە بەڕێوبەرانی ناحیەکە کە زۆربەیان کورد بوون بەرپرسی ناحیەی سرۆچک بوون لە گێڵدەرەدا، لەوانە:
- مصطفی ئاغای کوڕی سەلیم ئاغای شیوەکەڵ کە لە دەوروبەری ساڵانی (١٨٨٠) بەرپرس بووە
- حسێن ناظم بەگ
کاتێک ئینگلیزەکان ھاتنە سلێمانی ئەوانیش چەند بەڕێوبەرێکیان داناوە:-
- عبدلرحمان بەگ
- محمد فؤاد بەگ
- سەعید بەگی حاجی ڕەسوڵ بەگ
- ئیسماعیل حەقی ئەفەندی
- محمد فۆاد بەگ (بۆ جاری دووەم)
- سەید ئەحمەدی حاجی مامەند لە ساڵی ١٩٢١–١٩٣١
لە ساڵی (١٩٣١) ناوەندی ناحیە گوێزرایەوە بۆ بەرزنجە یەکەم بەڕێوبەری ناحیە لە بەرزنجەدا (ڕشید صدقی بەگ) بووە
پێش ڕاگواستن و داگیرکردن[دەستکاری]
پێش ڕاگواستن و داگیرکردنی، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە دەگەیشتە ١٤٠ خێزان، لەسەردمی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، گێڵدەرە دوو جار دەڕوخێنرێت، بۆ دوا جار لە ساڵی ١٩٨٧ بەتەواوەتی داگیرو خاپوور کراوەو پاشان خەڵکەکەشی بەرەو ئۆردوگا زۆرەملییەکان گوزراونەتەوە، تەنیا لەبەرئەوەی شکست بەشۆڕشی گەلی کورد بھێنرێتو ڕۆحی نەتەوەیی لەنێو دڵی میللەتی کوردا لەریشەوە دەربکرێت. لەدوای راپەڕینە مەزنەکە، خەڵکی گێڵدەرە بۆ جارێکی تر دەچنەوە سەر زێدی باوباپیرانیانو ئاوەدانی دەکەنەوە. ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە زیاتر لە ٥٠ خێزانە، ئەمە جگە لەوەی چەندین خێزانی تر تەنیا لەوەرزی ھاوینو کاتی کشتوکاڵکردندا بەشێوەیەکی کاتی دەگەڕێنەوە بۆ سوود وەرگرتنو خزمەتکردنی باخەکانیانو فرۆشتنی بەرووبومەکانیان. ئەم گوندە زۆربەی زەویەکانیان دێمینو باخی زۆری بەرداریان ھەیە، وەکو ھەرمێ و ھەڵوژە ھەروەھا خاوەنی ڕەزێکی زۆرن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئاویان زۆر کەمە بۆ بەراو، بۆیە سەوزەوات لەم گوندەدا زۆر کەمە یاخود باشتروایە بڵێین ھەر خێزانێک تەنیا بەشی پێویستی خۆی بەراو دەکات وەکو بامێ و تەماتە و سەوزەوات.[٨]
پێشانگا[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور (کوردی).
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://hemnbarznji.blogspot.com/p/blog-page_3275.html
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ https://books.google.iq/books?