بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆریاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆریاس
Moryas
گوند
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
١٠٧٥ مەتر (٣٬٥٢٧ پێ)
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینسوننی شافعی

مۆریاس یەکێکە لە گوندە کۆن و مێژووییەکانی سەر بە ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان. مۆریاس دەکەویتە باکوری رۆژھەڵاتی شاری سلیمانی لەناوچەی شارباژێر، ئەم گوندە لە ڕووی جوگرافیەوە روبەرێکی فراوانی زەوی هەیە لە زەوی کشتوکاڵی و باخ و دارستان، ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحیەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەید سادق پێشتر سەر بە قەزای چوارتا و ناوچەی شارباژێر بووە.گوندی مۆریاس زەویەکی بە پیتی هەیە بۆ کشتوکاڵ کردن بە دەشتی زەڵێ ناودەبرێت کە چەندین بەروبومی کشتوکاڵی تێدایە و بەتایبەتی بە کاڵەک و ترێ بەناوبانگە[٢]

ئەم گوندە لە باکورەوە گوندی بەرزنجە و گێڵدەرە لە باشورەوە گوندی شاری کۆن لە ڕۆژهەڵاتەوە گوندی قەویلە لە ڕۆژاواوە گوندی مایاواە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. پەرتوکی کوردستان، پێڕستی گوندەکانی باشور-د. عەبدوڵا غەفور

پەراوێزەکان

[دەستکاری]