کەللە


کەللە، کاپۆڵ[١] یان کاسەسەر پێکھاتەیەکی لە ئێسک درووس بووە کە لە تەواوی ئاژەڵاندا بوونی ھەیە. کەللە وەک چوارچێوەی سەر ئیش دەکات. کەللە چوارچێوە و پێکھاتی دەموچاو ڕاگیر دەکات و بەرگری دەکات لە ئازار و گازندە گەیشتن بە مێشک.
بە کەللە بە بێ ئێسکی شێویلاکەی خواروو ئەوترێ کڕانیۆمکە لە دوو بەش پێکھاتووە. کەللەی مێشکی کە ئەرکی پارێزگاریکردن لە مێشکی بە ئەستۆیە و بەشی دووھەم، ئێسکەکانی دەموچاوە کە لە پێشتەوە و خوارەوەی قاپیلکەی مێشکدا جێگیرە و چوارچێوەی دەموچاو پێکدێنێ، ئێسکەکانی قاپیلکەی مێشک ٨ دانەن کە ٤ دانەیان تاکن و لە نێوانان، ٢ دانەشیان جووتن و لەلاوەن. ئێسکەکانی دەموچاو ١٤ دانەن کە ٦ دانەیان جووتن و ٢ دانەیان تاکن.
بە کۆ کەللە لە ٢٢ ئێسک پێکدێت. لە ئەستوورایی ھەندێک لە ئێسکەکانی سەر و دەموچاودا بۆشاییگەلێک ھەن بە ناوی سینووس. جگە لە جومگەی لاجانگی شێویلاکی کە تەنیا جومگەی بزوێنەری کەللەە دیتری ئێسکەکانی لە ڕێی جومگەی ڕیشاڵی بە یەکەوە نووساون.
ناوەکانی تر
[دەستکاری]
کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «kapoḻ»، فەرھەنگی تۆفیق وەھبی، تۆفیق وەھبی و سیسل جەی. ئەدمۆندز (کوردی بۆ ئینگلیزی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
- ↑ (فەرھەنگی فارسی-کوردی، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، سنە ١٣٨٥)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی (جمجمه)
- [فەرھەنگی پزیشکی دەوەن، بەرگی یەکەم، د.جەمال ڕەشید فەرەج، ھەولێر ٢٠١٠]