ناحیەی سەنگەسەر
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ناحیەی سەنگەسەر یان ناودەشت یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای قەڵادزێ و سەربە پارێزگای سلێمانیە، لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای قەندیل لەبەشی باکووری خۆرھەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوری زێی بچوک دەوری داوە و لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە قەزای ڕانیە جیادەکاتەوە، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە (٩٦) گوندی دەوروبەری پێک ھاتووە تا ساڵی / ٢٠٠٠ کە ناحیەی ژاراوە دروست بوو (٣٣) گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لیَ ی جیابۆوە، مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی / ١٩٢٦ کە فەرمانی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچووە و لە ساڵی / ١٩٢٨ دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ناحیە بە فەرمی دەست بەکاربووە کە بەڕێوەبەری ناحیەکە یەکێک بووە لە بەگزادەکان، ئەم ناحیەیە تا ساڵی / ١٩٧٠ سەربە قەزای ڕانیە و ئەویش سەربە لیوای ھەولێر بووە ناحیەی ناودەشت کە مەرکەزی ناحیەک سەنگەسەر و گوندو دێھاتەکانی بناری قەندیل و بناری گەلاَڵە و دەوروبەری دەگرێتەوە، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی لەو دەشتاییەی بناری چیای قەندیل ھەڵکەوتوون پێیان ووتوە ناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە ھاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوارو پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لیَ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان ووتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارھێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر. وە لە دوای ساڵی / ١٩٥٨ لە ئەنجامی دروست کردنی بەربەستی ئاوی دوکان کە بووەتە ھۆی ژێر ئاو کەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکە و ھەرەوەھا گواستنەوەی ئەو گوند و تیرە و عەشیرەتانە بۆ دەشتایی (دوانزە بانوو) کە سەنگەسەری ئێستایە لەلایەن حکومەتی عبدالکریم قاسمی ئەوکاتەی عێراق و جیَ بەجیَ کردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆ بەراو کردنی دەشتایی دوانزە بانوو، گواستنەوەی سەنگەسەری کۆن و تیرەو عەشیرەتەکانی (مەنگوور، ئاکۆ، مەرگەیی، میرزاڕۆستمی، شیلانەیی، کۆمەڵەیی، سندۆڵەیی، ھتد) بۆ سەنگەسەری تازە ئەوەش بووە ھۆی فراوان بوونی پەیوەندی یە کۆمەلاَیەتیەکان و تێکەلاَوبوونی پێکھاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ و دامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەلاَیەتی لە سنورەکەدا. سەنگەسەر لە ساڵی / ١٩٥٧ دا لەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی (میستەر دۆم) ٢١٢ خانوو بۆ سەنگەسەر دەرچوو تەواوی نەکردن و بە نیوەچڵی بەجیَ ی ھێشتن، دواتر لەلایەن (٣) بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی (محمد سعید، حاجی عبداللە ناسراو بە عەبەی دەلاک، شەفیق أحمد) دواتر (٣٠) خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروست کرا و خەڵکی سەنگەسەریش لە ڕێگای (٥) حەوزی کۆنکریتی بۆ ئاو خەزن کردن کە سەرچاوەکەی لە شەھیدانەوە ھاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وە دروست کردنی کۆنکریت بە درێژایی (١٢) کم و جۆگا لەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا بە ناوی (صالح بەگ)
ڕووبەروو دانیشتوان[دەستکاری]
ناحیەی سەنگەسەر پێش ئەوەی ناحیەی ژاراوەی لە ساڵی / ٢٠٠٠ لیَ جیابێتەوە ڕووبەرەکەی (٧٨٦) کم٢ بەلاَم ئێستا بۆتە (٦٠٨) کم٢ ژمارەی دانیشتوانی ساڵی / ١٩٨٩ (٧٠٠) ماڵ بووە ئێستا زیاتر لە (٤٣٨٠) ماڵە و بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ (٩٠٣١) کەس بووە بەلاَم ئەو ژمارەیە ھەڵکشاوە بۆ (٢١٦٥٤) کەس لە ساڵی / ٢٠٠٥ دا لەحاڵی حازر دانیشتوانەکەی (٢٧٠٠٠) کەسە.
پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر[دەستکاری]
بەھۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە ھەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە ھەردوو شۆڕشی کۆن و نویَ دا ئەو کارەسات و نەھامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر ھاتووە:
- بۆیەکەم جار لەساڵی / ١٩٦٥ بەھۆی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
- لە ٢٥ / ٩ / ١٩٦٨ لە شەڕێکی بیَ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لیَ تۆمار کراوە و زیاتر لە (١١) سەیارەی ڕژێم سوتێنراوە.
- حکومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی / ١٩٦٨ لە ١٤ / ٥ / ١٩٦٩ سەنگەسەر بە تەواوی لە سەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
- لە ساڵی / ١٩٧٤ بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
- لە ساڵی / ١٩٨٣ ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست لەگەڵ باقی ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش ڕاپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەھید و ڕاپێچی زیندانەکانی کراوە.
- لە ساڵی / ١٩٨٨ دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملیَ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
- لە ٩ / ٦ / ١٩٨٩ بە یەکجاری ڕاگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە ڕاپێچی ئۆردوگا زۆرەملیَ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، ھتد) کراوە.
- لە ٤ / ٣ / ١٩٩١ لەیەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی قەلاَدزیَ بەیەکەوە وەک پشدەر ڕاپەڕین و دواتر لە ٥ / ٣ / ١٩٩١ لە تەقینەوەی ڕاپەڕین دا لە ڕانیە شەھید (محمد أحمد ئاڵــی) وەک یەکێک لە شەھیدەکانی ڕاپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی ڕانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەھید بوو.
- دوای پەیماننامەی ساڵی / ١٩٧٥ ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن ھاتە ئاراوە حکومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنوری ناحیەی سەنگەسەری ڕاگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملیَ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لەساڵی / ١٩٧٧ بە دواوە پەیڕەو کرا، بەلاَم لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی / ١٩٨٨ و ١٩٨٩ بە یەکجاری ڕاگوێزران وێران کردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەھامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا ھێناو پێکھاتەی کۆمەلاَیەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.
سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا[دەستکاری]
سنوری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سیَ جار رووخاوەو سوتاوەو ٦٨ کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەھیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی ھەبوە لەشاخ و دوای راپەرینیش ٧٠ شەھیدی ھەیە ھەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی ھەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش ھەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری ھەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچیَ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لیَ بکرێتەوە.
سەنگەسەر و لایەنی ئابووری و کشتوکاڵ[دەستکاری]
بڕبڕەی پشتی داھات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە ھۆی ئەو پڕۆژە ئاودێری یەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (٠٠٠ ١٠) دەھەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی ڕژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داھاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرھەم ھێنانی تووتن ھەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێڕاقدا، بەلاَم بە داخەوە ئێستا بەھۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە ھۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لیَ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لیَ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
لایەنی کۆمەلاَیەتی ناحیەکە[دەستکاری]
بەھۆی پشتگویَ خستن و ئاور لیَ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجیَ بوون وەھەروەھا بێزاری و نائومێدی بۆتە ھۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو ھەندەران و بیَ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانوەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی / ١٩٥٧ ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەھێنین و لە گەل خانوەکانیان
لایەنی ھونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی[دەستکاری]
لە بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی.. ھتد ھەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لیَ ی و چەندین گروپی ھونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی ھەبووە و جیَ ی دەستیان دیار بووە.
دەربارەی گەشت و گوزار و شوێنەوار[دەستکاری]
ناحیەی سەنگەسەر ناوچەیەکی سروشت جوان و ڕازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان وە دەبێتە داھاتێکی باش بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێکی جددی لەو بارەیەوە لیَ بدرێتەوە، بۆ نمونە (دەربەندی پشدەر ، سورەدیَ، گۆڕ کیسویَ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەلاَڵە، دۆڵی شەھیدان) وە ھەروەھا لە ڕوانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لیَ بەدی دەکرێت وەکوو (قەلاَتی شەھیدان، ماخۆبزنان کە مالیکی ئەژدەری لیَ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (٢٠٠٠) دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر.
سامانە سروشتی و کانزاییەکانی ناحیەکە[دەستکاری]
سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو ھەیە، پێویستی بە ئاوڕلیَ دانەوە ھەیە لەلایەن حکومەتەوە سەنگەسەر لە چیەوە ھاتوە) دوو بۆچونی جیاواز ھەیە یەکیکیان دەلیَ لەکۆندا سەنگەسەر بەردێکی لیَ بوە وەکو سەنگی سەروابوە واتە بەردەکە لەشێوەی بەردێکی وەکو سەر وابوە و ئەوی تریشیان دەڵیَ لە سەردەمی کۆندا سەنگەسەر جێگای ململانیَ و شەر بوە بیە ھەمیشە سەنگەری شەر کردنی بە چوار دەوری خۆیدا لیَ داوە بۆ بەرگری کردن
سەرنج و پێشنیار[دەستکاری]
١. ئەگەر مێژوو ناحەقی نەکات لە ناحیەی سەنگەسەر دەبوایە ئێستا قەزا بێت لەبەر ئەوەی کۆنترین ناحیەیە لە کوردستان و عیراقدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی / ١٩٢٦ وە بۆ گەشە کردن و بوژاندنەوە و خزمەتگوزاری پێشنیار دەکەین ئاوڕێک لە بوونی بە قەزای بدرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ھاوکاری ھەردوو قەزا خزمەتی زیاتر بە تێکڕای دەڤەری پشدەر بدرێتەوە.
٢. دوو ڕا و بۆچوون لە سەر دۆڵی شەھیدان ھەیە و یەکەمیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھاتنی لەشکری ئیسلام بۆ کوردستان و زۆر لە موسوڵمانەکان لەو دۆڵەدا شەھید بوون و بۆیە ناوی لێنراوە دۆڵی شەھیدان و بەو ناوە ناسراوە، دووەمیان دۆڵی شەھیدان ناوچەیەکی شاخاوی و دڵگیرو جوان بووە جێگای عەشق و شەیدایان بووە و دواتریش ناوەکەی گوڕاوە بۆ دۆڵی شەھیدان.
٣. دەتوانریَ لەسەدەی دۆلی شەھیدان سەدیکی بچوک بکریَ کەبکریتە ھۆی ئاو کۆکردنەوەو سەرچاوەیەکی کارەباش بۆ ھەموو پشدەر و ھەلکەوتەی شوێنەکەشی ستراتیژییەو ئاوەکەشی سەرچاوەکەی ناوخۆی قەندیلە
٤. ناحیەی سەنگەسەر سەرەتا لە ٩٦ گوند پیکھاتبو بەلام بەھۆی جیابونەوەیناحیەی ژاراوە ئیستا ٦٥ گوندەو بروانە خشتەو پاشکۆی ژمارەو ناوی گوندەکان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
ماڵپەڕی قەڵادزێ ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.