تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
(لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان | |
---|---|
![]() | |
ھاوسەرۆکان | تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا |
دامەزراندن | ٢٠١٤ |
پێشینە | ![]() |
شوێنگەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم کۆمۆنالیزم کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک ژنۆلۆژی ژینگەپارێزی |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادی |
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان یان تەڤگەری ئازادی ڕێکخراوێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و باشووری کوردستان و عێراقدا چالاکی دەکات. لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا وەکوو ھاوسەرۆکانی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردران.[١]
بنەماکانی چالاکی[دەستکاری]
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان خۆی وەکوو بزووتنەوەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت. تەڤگەری ئازادی دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی کۆمەڵگا بە بنەما وەرگرتووەتەوە.[٢]
داخستنی بارەگاکان[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠١٩دا بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین داخراو. تەڤگەر بەدوای ئەم ڕووداوە، کۆنگرەکانی خۆی لە شارەکانی کەرکووک و خانەقین بەستووەتەوە.[٣]
کۆنگرەکان[دەستکاری]
- کۆنگرەی سێھەم، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، بەدرۆشمی «بە پەروەردە و ڕێکخستن کۆمەڵگای کوردستانێکی ئازاد و عێراقێکی دیموکرات دادەمەزرێنین»[٤]
سەرۆکەکان[دەستکاری]
- تارا حوسێن و سەلام عەبدوڵڵا، لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢[١]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا ھەڵبژێردران، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ^ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان: پەیماننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)، چاپی یەکەم: ٢٠١٤، سلێمانی، لەبڵاوکراوەکانی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ئازاد؛ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ سپی میدیا: داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی درێژەی ھەیە، نووسراو لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی کۆتاییھات، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.