تارا حوسێن
ڕواڵەت
تارا حسێن | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٣ شارۆچکەی دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان |
تارا حسێن (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٣ لە دەربەندیخان، سلێمانی)[١] چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. تارا حسێن لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەگەڵ سەلام عەبدوڵڵا وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[٢]
ژیان
[دەستکاری]تارا حسێن لە ساڵی ١٩٨٣دا لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایک بوو.[٣] تارا حسێن لە ئەندامەکانی دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانە. ئەو لە کۆنگرەی دووەمی تەڤگەری ئازادی وەکوو ڕاوێژکاری ھاوسەرۆکانی ئەو ڕێکخراوە و لە کۆنگرەی سێھەم وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «تارا حسێن، لە ژیانێکی ئاساییەوە بۆ بوون بە ھاوسەرۆکی پارتێکی سیاسی». jinhaagency. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤.
- ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا ھەڵبژێردران، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھەڵبژاردنی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا وەکوو ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |