پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردییە و چالاکییەکانی لە باشووری کوردستانە و کە لەساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، پارتی چارەسەری دیموکرات له‌سه‌ر ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان تێکۆشانی ده‌کرد و به‌هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای ئاپۆچی ناسرابوون، پارتی چارەسەر بۆیەکەمینجار بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٢٠١٣ کرد به‌ڵام به‌هۆی ساخته‌کاری و ڕێکه‌وتنی نهێنی دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کاندا و بێلایه‌ن نه‌بوونی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، نه‌یانهێشت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا کاندیده‌کانی بگه‌یه‌نێته‌ په‌رله‌مان و تەنیا ٣٦٠٥ دەنگیان بۆ نوسی ، هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌نگه‌کانیانی ئه‌م پارته‌یان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش کرد.

له‌ماوه‌ی ساڵانی خه‌باتی خۆیدا ، چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی هێرشی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوه‌وه‌. به‌تایبه‌ی له‌ناوچه‌کانی هه‌ولێر و بادینان پارتی سه‌رجه‌م باره‌گا و نوسینگه‌کانی داخستن و چه‌ندین جار ئه‌ندامانی ڕوبه‌ڕووی گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ ببونه‌وه‌.


له‌ساڵی 2014 دا پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند تا ئه‌و کاته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مۆڵه‌تی کارکردنی سیاسی پێنه‌دان..

سەرچاوە[دەستکاری]